پارێزگاری هه‌ولێر ئاشکرای دەکات، زۆربەی تابلۆی دوكان و ماركێت و كۆمپانیاكان كراونه‌ته زمانی كوردی، تەنانەت بڕانده جیهانی و كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانیش تابلۆکانیان كردووەته كوردی.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر لە چاوپێکەوتنێکدا ڕاگه‌یاند: “له‌گه‌ڵ بڕیاری حكوومه‌ت بۆ گۆڕینی تابلۆی شوێنه گشتییه‌كان و نووسینی تابلۆكان به زمانی كوردی، له سنووری هه‌ولێر ده‌ست به جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌كه كرا‌و”.
دەشڵێت: “ده‌توانم بڵێم ئێستا هه‌مووی یان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری تابلۆكان به كوردی نووسراون، مه‌گه‌ر لێره و له‌وێ له شوێنی لاچەپ تابلۆ هەبێت کوردی نەبێت، ئه‌ویش لێژنەكانمان به‌رده‌وام چاودێری ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ببینن ڕێكاری یاسایی بەرانبەر ده‌گرنه‌به‌ر”.
ئومێد خۆشناو نەیشاردەوە کە بابه‌تی تابلۆكان په‌یوه‌ندی به چه‌ند فه‌رمانگه‌یه‌كی حكوومه‌ت هه‌یه و دەڵێت:” تابلۆکان پۆلێن كراون، به‌شێكیان سه‌ر بە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی گه‌شتوگوزارن، به‌شێكیشیان سەر بە قایمقامییهتن، هەروەها به‌شێكی دیكه‌شیان ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ده‌سەڵاتی شاره‌وانی و كۆمپانیاكانەوە”.
لە کۆتاییدا، پارێزگاری هەولێر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وەش كرد: “پێویسته لە هه‌موو شوێنێك زمانی كوردی له‌سه‌ری بنووسرێت، له هه‌ولێر تابلۆی بڕانده جیهانییه‌كان، كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی و شوێنی زۆر بەناوبانگ هه‌ن، هه‌مووی به كوردی له‌سه‌ریان نووسراوه و پابه‌ندی بڕیارەكانی حكوومه‌تن”.
ئەمەو پێشووتر، چەندان شوێنی بازرگانی ڕێوشوێنی یاساییان بەرانبەر گیرایەبەر بەهۆی پابەندنەبوون بە کوردی نەکردنی تابلۆکانییان.