چۆمان – ئەربیل لایف
ڕۆژی دووشەممە ٤ی ئابی، ٢٠٢٥ سیمینارێکی هۆشیاری سەبارەت بە زیرەکی دەستکرد لە سەنتەری ڕۆشنبیری چۆمان بەڕێوەچوو.
سیمینارەکە بە هاوبەشی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف و سەنتەری ڕۆشنبیری چۆمان ئەنجامدرا، کە ڕاوێژکار و ڕاهێنەری زیرەکی دەستکرد “ڕێباز ئەحمەد-بازۆ” سیمینارەکەی پێشکەشکرد.
سیمینارەکە بە دروشمی “پێشکەوتن و زانست لە پێناو کۆمەڵگایەکی هۆشیار” بەڕێوەچوو، کە ئامانج لێی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریبوو لەبارەی زیرەکی دەستکرد و ئاشناکردنی بەشداربووان بە سوودەکانی ئەم تەکنۆلۆژییە نوێیە.
ئەم سیمینارە چوارەمین چالاکی بو لە زنجیرە سیمینارەکانی تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف کە لە شار و شاروچکەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بەڕێوەدەچێن.