تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

 چیرۆکی وەستا جیمس لە دروستکردنی کەلوپەلی پێشمەرگەوە بۆ دوا هەناسەکانی پیشەیەک لە گۆشەیەکی شاری هەولێردا

جیمس سه‌راج، پیاوێکی بە ئەزموون، بەردەوامی بە پیشەیەکی دەگمەن و کلتوری دەدات کە دروستکردنی کەلوپەلی چەرمی سەربازییە، ئەو لە ساڵی ١٩٩٢ـەوە دەستی بەم کارە کردووە و ئێستا یەکێکە لەو دەستە ڕەنگینە دەگمەنانەی کە لەم بوارەدا ماونەتەوە.

جیمس، کە بە “جیمس سه‌راج” ناسراوە، شارەزایی لە دروستکردنی هەموو جۆرە کەلوپەلێکی سەربازیدا هەیە، وەک کیفی مەخزەنی کڵاشینکۆف و قەناس و بڕنۆ، ئەو باس لەوە دەکات کە ئەم پیشەیە مێژوویەکی دێرینی هەیە و پەیوەستە بە شۆڕشی کورد و پێداویستییەکانی پێشمەرگەوە.

نرخی بەرهەمەکانی جیمس بەپێی جۆری ماددە و دیزاینەکەیان دەگۆڕێت، ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە چەرمی ئەسڵی نرخێکی گرانبەهاتری هەیە بە بەراورد بە نایلۆن و ماددەی تر، دروستکردنی هەر پارچەیەکیش لە نیو کاتژمێرەوە تا دوو کاتژمێری پێویستە.

جیمس سه‌راج باس لەوەش دەکات کە لە ڕابردوودا ئەم پیشەیە وەستای زۆری هەبووە، بەڵام ئێستا بە تەنها ئەو لەسەر ئەم کارە ماوەتەوە، ئەو دەڵێت “ئەم پیشەیە زەحمەتە و فێربوونیشی ئاسان نییە.

جیمس سه‌راج لە دوکانە بچووکەکەیدا لە بن قەڵاتی هەولێری بەردەوامە لە کارکردن و خزمەتکردنی کڕیارەکانی کە زۆربەیان لە هێزەکانی پێشمەرگە و کەسایەتییە ناسراوەکانن ،ئەو هیواخوازە ئەم پیشە کلتورییە لەناو نەچێت و نەوەی نوێش گرنگی پێبدەن.

Exit mobile version