تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

بەهۆی نەمانی بەرهەمی هەنجیری پێویستەوە و زۆری ڕێژەی گەشتیار و دروستبوونی قەرەباڵغی لە شەقامەکاندا چوارەمین فیستیڤاڵی تەق تەق بۆ هەنجیر پێش کاتی خۆی تەواوکرا

ئەمڕۆ یەک شەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢٥ ئاسۆ مستەفا، قائمقامی قەزای تەق تەق بە ماڵپەری ئەربیل لایفی گوت: بەهۆی فرۆشتنی سەرجەم بەرهەمەکانی تایبەت بە فیستیڤاڵەکە و هاتنی ڕێژەیەکی زۆری گەشتیار و دروستبوونی قەرەباڵغی چوارەمین فیستیڤاڵی تەق تەق بۆ هەنجیر تەنیا یەک ڕۆژ بەردەوام بوو.

قائمقامی تەق تەق گووتیشی: بە گوێرەی ئامارەکان نزیکە ٢٥ هەزار گەشتیار و خەلکی ناوچەکە سەردانی فیستیڤاڵەکەیان کردووە کە رێژەیەکی زۆربەرزترە لە چاو ساڵانی ڕابردوو کە ساڵی ڕابردوو تەنیا ١٠ هەزار گەشتیار سەردانیکردبوو.

ئاسۆ مستەفا ئەوەشی گوت: ٤٠ جوتیار بەرهەمەکانی خۆیان نمایشکردبوو و نزیکەی ٧ تۆن هەنجیر لە ماوەی یەک ڕۆژدا فرۆشران فیستیڤاڵەکە لە کاتژمێر ٥ ی ئێوارە دەستیپێکرد تاوەکو کاتژمێر یەکی شەو بەردەوام بوو و سەرجەم بەرهەمی جوتیاران تەواوبوو.

فیستیڤاڵی هەنجیر لە تەق تەق لە ڕۆژی هەینی کرایەوە بۆ ئەم ساڵ تەنیا یەک ڕۆژ بەردەوام بوو، ساڵانە فیستیڤاڵی هەنجیر لە شارۆچکەی تەق تەق بەڕێوەدەچێت تیایدا جوتیارانی سنوورەکە بەرهەمی هەنجیری خۆیان نمایش دەکەن.

Exit mobile version