شاری هەولێر- دوێنێ دووشەممە، 2025/9/1، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەولێر پڕۆژەیەکی فراوانی نۆژەنکردنەوە و قیرتاوکردنی ژمارەیەک شەقام و کۆڵانی لە شاری هەولێر ئەنجام دا.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، زیاتر لە 342 تۆن قیر، کە لە کارگەی قیری سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بەرهەم هێنراوە، بەکار هێنرا.
ئەم پڕۆژەیە لەلایەن تیمەکانی هەر شەش بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی هەولێرەوە بەڕێوە چوو و ئامانج لێی چاککردنەوەی چاڵ و زیانەکانی شەقام و کۆڵانەکان و هەروەها گەیاندنی خزمەتگوزاریی قیرتاوکردنە لۆ ئەو ناوچانەی کە پێویستیان پێیەتی.
هەڵمەتەکە لە ڕۆژانی داهاتوودا بەردەوام دەبێت و سەرجەم سنووری شارەوانیی هەولێر دەگرێتەوە.