تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

لە شاری هەولێر یەکەمین بەرزە پرد لەسەر ئاستی هەرێمی و کوردستان و عێراق دەکرێتەوە کە دیزاینێکی نایابی هەیە و ڕەچاوی پەرینەوەی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتکراوە.

لە پێناو سەلامەتی هاتووچۆی هاوڵاتیان و قوتابیان، لە شەقامی سەرەکی هەولێر – کەرکوک بەرامبەر بەشی ناوخۆیی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین، کە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر و هاتوچۆیەكی زۆری شوفێرانی بەسەرەوەیە، بە گوژمەی زیاتر لە ( 384 ملیۆن دینار ) له‌سه‌ر داهاتی‌ بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی‌ هه‌ولێر، بەرزە پردی پەڕینەوەی پیادە دروستکراوە، ئەو پردە یەکەمین پردە لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان هەموو عێراق كه‌ بەشێوە و دیزاینێکی جیاواز دروستکراوە و تێیدا ڕەچاوی پەڕینەوەی کەسانی خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كراوه‌.

لە هەولێر بۆ سەڵامەتی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان پردی پەرینەوە لە نێوان شەقامەکان دروستکراوە بۆ ئاسانکاری قوتابیان، جیاوازی ئەم پردەش ئەوەیە قوتابیان دەتوانن بە پیادە بەکاریبهێنن و کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و ماتۆرسکیلیش سوودی لێدەبینین.

Exit mobile version