تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

ئەمڕۆ سێشەممە ٩یی ئەیلوولی ٢٠٢٥ گەورەترین پێشانگای خانووبەرە و وەبەرهێنان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەولێر کرایەوە.

یەکێک لەو کۆمپانیایانەی کە بەشدارە لەم پێشانگایەدا کۆمپانیای ئۆڤاڵە کە ئۆفەری و خەڵاتی تایبەتی بۆ کریاران و سەردانیکەران هەیە.

بریکاری فرۆشتن لە کۆمپانیای ئۆڤاڵ، شوان مووسا بە ماڵپەری ئەربیل لایفی گووت: بۆ جاری سێیەم بەشدارین لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ خانووبەرە لەم پێشانگایە دوو پڕۆژەی کۆمپانیای ئۆڤاڵ نمایشدەکەین کە ئەوانیش ئۆلیڤ سیتی یەک و ئۆلیڤ سیتی دوو، بۆ ئەم ساڵیش ئۆفەری باشتر پێشکەش بە کڕیارەکان و سەردانیکەران دەکەین.

شوان مووسا باسی لەوەش کرد سەرکەوتنی ئێمە لە پڕۆژەکانی ڕابردوودا گەواهیدەری ئەوەیە کە تاکو ئێستا زۆرترین خەلک سوودی لە پڕۆژەکانی ئێمە بینیوە و هاولاتیان متمانەیەکی تەواویان بە کار و پڕۆژەکانی ئێمە هەیە، وە کۆمپانیای ئۆڤاڵ خۆی بە خۆشحاڵ دەزانێت کە بەشێکە لە پێشکەوتنەکانی کەرتی خانووبەرە و وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان.

هەروەها کۆمپانیای ئۆڤاڵ بۆ ئەم ساڵی پێشانگا خەلاتێکی تایبەتی داناوە بۆ هاولاتیان و سەردانیکەران کە بێ بەرامبەرە، تەنها بە سەردانیکردنت بۆ شوێنی (کۆمپانیای ئۆڤڵ) لە پیشانگای نێودەوڵەتی هەولێر، ناوت دەچێتە ناو تیروپشک بۆ بردنەوەی خەڵاتی 10 ملیۆن دیناری عێراقی، ئەم خەڵاتە بەسەر 20 براوە دابەش دەکرێت.

ئەمە شەشەمین پێشانگای نێودەوڵەتی خانووبەرەیە لە هەولێر گەورە کۆمپانیا ناوخۆیی و دەرەکییەکان تێدا بەشداری دەکەن و نوێترین کار و پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی خۆیان نمایش دەکەن، ئەم پێشانگایە دەرفەتێکە بۆ فرۆشتنی زیاتری یەکەکانی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەکاندا.

Exit mobile version