ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە ڕێگای سۆران – مێرگەسۆر لە نزیک گوندی سەدەر ڕووداوێکی هاتووچۆی سەخت ڕوویداوە.
ئاماژەش بەوەکراوە ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان پیکئاپ و متسیۆبۆشی ئاوت لاندەر بووە لە ئەنجامدا دوو کەس بە سەختی برینداربوونە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەندی خێرایی دیاریکراوبن بۆ سەلامەتی هەموو لایەک.
گوندی سەدەر سەر بە ناحیەی مەزنێی قەزای مێرگەسۆرە لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران.