تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بژار مەلا خدر قائیمقامی قەزای قوشتەپە ڕایگەیاند، لەچەند ڕۆژی داھاتوودا به‌ بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی كوردستان پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە دەچێتە بواری جێبەجێکردن.

قایمقامی قەزای قوشتەپە باسی لەوەکرد، ژمارەیەک پڕۆژەی ستراتیژی لە سنووری قوشتەپە چوونەتە بواری جێبەجێکردن و دوای تەواوبوونیان قەزای قوشتەپە دەچێتە قۆناغێکی دیکەی ئاوەدانی، پڕۆژەی نەخۆشخانەی قوشتەپەش قۆناغی باشی بڕیووە و دوای تەواوبوونی خزمەتگوزاری پێشکەش بە ھاووڵاتیانی دەڤەرەکە دەکرێت.

قایمقامی قوشتەپە دەشڵێت، به‌ بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕۆژانی داھاتوو پڕۆژەی دەروازەی قوشتەپە دەچێتە بواری جێبەجێکردن و بە درێژایی پێنج کلیۆمەتر دەروازەیەکی سەردەمیانە بۆ قوشتەپە دروست دەکرێت و دیمەنێکی جوان دەبەخشێتە قەزای قوشتەپە.

بژار مەلا خدر ئەوەشی گووت: ئەم دەروازەیە هەرێمی کوردستان و عێراق بە بەیەکەوە دەبەستێتەوە لە سنووری قەزای قوشتەپە لە ڕێگای هەولێر – کەرکووک دەبێت. کە ئەم ڕێگایە مەرجی سەڵامەتی بۆ شۆفێران تێدا نیە و هیچ جوانکاریەکی پێوە دیار نیە، بە دروستکردنی ئەم دەوازەیە دیمەنێکی جوانتر بە ڕێگاکە دەبەخشێت و سەرجەم مەرجەکانی سەڵامەتی بۆ شۆفێران تێدا دەبێت، ڕەچاوی بارهەڵگر و زۆری ئۆتۆمبێلیش دەکرێت.

Exit mobile version