هه‌ولێر، کوردستان – زانکۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر، هه‌نگاوێکی گرنگی نا به کردنه‌وه‌ی لقێکی نوێی زانستی به ناوی (بۆماوه‌زانی گه‌ردی – Molecular Genetics) له به‌شی بایۆلۆجی، کۆلێژی زانست، بڕیاره له ساڵی خوێندنی (2025-2026)ه‌وه قوتابییان وه‌ربگیرێن.
سامان عەبدوڵڵا، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی زانکۆی سه‌لاحه‌دین، بە ئەربیل لایفی ڕاگه‌یاند که کردنه‌وه‌ی ئه‌م لقه نوێیه خزمه‌تێکی گه‌وره به‌کەرتی په‌روه‌رده و بازاڕی کار ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌هۆی پێشکه‌وتنی خێرای بواری بۆماوه‌زانی گه‌ردی له جیهاندا و هه‌روه‌ها کردنه‌وه‌ی چه‌ندین تاقیگه‌ی پێشکه‌وتوو له شاره‌کانی هه‌رێمیکوردستان، پێویستییه‌کی زۆر به ده‌رچووانی ئه‌م بواره هه‌یه بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار.
پرۆگرامی خوێندنی ئه‌م لقه نوێیه به پشتبه‌ستن به پرۆگرامه‌کانی زانکۆ پێشکه‌وتووه‌کانی جیهان ئاماده کراوه، به مه‌به‌ستی دابینکردنیخوێندنێکی کوالیتی به‌رز و گونجاو له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌کان.
بۆماوه‌زانی گه‌ردی ئێستا وه‌ک به‌ردی بناغه‌ی زانستی زیندووه‌زانی هاوچه‌رخ سه‌یر ده‌کرێت و ڕۆڵێکی باڵای هه‌یه له ده‌ستنیشانکردنینه‌خۆشییه‌کانی وه‌کو شێرپه‌نجه، ئۆتیزم، و چه‌ندان نه‌خۆشی دیکه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زانکۆی سه‌لاحه‌دین به کردنه‌وه‌ی لقی بۆماوه‌زانی گه‌ردی، داهاتوویه‌کی گه‌ش بۆ قوتابییانی کوردستان و په‌ره‌پێدانی بواریزانستی له هه‌رێم ده‌سته‌به‌ر ده‌کات.