ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٩ی ١٠ی ٢٠٢٥ بەبۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزراندنی خانەی بەساڵاچووانی هەولێر بنکەیەکی تەندروستی و هۆڵێکی وەرزشی کرایەوە
لاپەرەی پارێزگای هەولێر بلاویکردەوە ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێکدا کە بەبۆنەی ٤٦ ساڵەی دامەزاندنی خانەی بەساڵاچووانی هەولێر ڕێکخرابوو، بنەکەیەکی تەندروستی و هۆلێکی وەرزشی کرایەوە. وە لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە رێزلێنانمان پێشكەش بە چەند کەسایەتیەک كرد، کە هاوكار و هەماهەنگ و یارمەتیدەری خانەكە بوونە، كارە مرۆیی و هەوڵەكانیان بەرز دەنرخێنین و هیوای سەركەوتن و بەردەوامیان بۆ دەخوازین وە ئومێد دەكەین نموونەیان زۆربێت.
وێڕای پیرۆزبایشمان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی ناوەندەکە، دەست خۆشی لە بەڕێوەبەر و سەرپەرشتیار و یەكە یەكەی چاودێرانی دەكەین، لە بەرامبەر جێبەجێکردن و ئەنجامدانی ئەرک و کارەکانییان و خزمەتكردنی بەساڵاچووان، وەکو پارێزگای هەولێر، هەمیشە گرنگیەکى تایبەتمان بە خانەی بەساڵاچووان داوە و لە نزیکەوە بەهاوكاری و هەماهەنگی دەزگای خێرخوازی بارزانی و لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی لەگەڵ قەیرانەكانی پارێزگا چاودێریامان كردوون، ئەو بەساڵاچوانەی لەو خانەیەدان کەس و کاری ئێمەن، ئەرکی ئێمە و هەموو دامەزراوەکانی حکومەتە خزمەتیان بکەین و لە نزیکەوە ئاگاداری ژیان و ڕەوشی تەندروستیان بین و پێداویستییەکانیان بۆ دابین بكەین.