ئەربیل لایف – هەولێر
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پڕۆسەی
گەڕانەوەی حاجیانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و یەکەم کاروانیش لە ٤ی
حوزەیراندا دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.
کاروان ستۆنی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوە کرد کە یەکەم کاروان لە
حاجیانی پارێزگای هەولێر پێکدێت و دواتریش کاروانەکانی دیکە بەپێی خشتەیەکی
دیاریکراو دەگەڕێنەوە. وتیشی: “بڕیارە تاوەکو پێش ١٠ی مانگی داهاتوو، تەواوی
حاجیانی هەرێمی کوردستان بگەنەوە ناو کەسوکاریان.”
سەبارەت بە دۆخی تەندروستی حاجیان، وتەبێژی حەج و عومرە دڵنیایی دا کە تاوەکو ئێستا
تەواوی حاجیانی هەرێم سەلامەتن و هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدان لە ناو
کاروانەکانیاندا تۆمار نەکراوە.
