ئەربیل لایف – هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەبکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی پۆلی
١٢ی ئامادەیی (زانستی، وێژەیی و پیشەیی) لە سنووری پارێزگاکە ڕاگەیاند و
ئامادەکارییەکانی حکومەتی بۆ سەرکەوتنی پڕۆسەکە خستە ڕوو.
گرنگترین زانیارییەکان:
– ژمارەی قوتابیان: ٣٨ هەزار و ٨٨ قوتابی لە سنووری پارێزگای هەولێر بەشدارن.
– هۆڵەکانی تاقیکردنەوە: پڕۆسەکە لە ٦٤٩ هۆڵی جیاوازدا بەڕێوە دەچێت.
– خشتەی تاقیکردنەوە: هەفتانە دوو تاقیکردنەوە لە ڕۆژانی (یەکشەممە و چوارشەممە)
ئەنجام دەدرێن.
– پاراستنی پڕۆسەکە: پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە پلانێکی ئەمنی تۆکمە بۆ
ڕێگریکردن لە هەر جۆرە گزیکردنێک، بەتایبەت “گزی ئەلیکترۆنی” داڕێژراوە و
لیژنەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ پاراستنی مافی قوتابیان.
ئومێد خۆشناو وێڕای هیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیان، دەستخۆشییەکی تایبەتی لە
مامۆستایان کرد و ڕایگەیاند، کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی، مامۆستایان
نەیانهێشتووە ڕەوتی خوێندن بوەستێت و شەونخوونی زۆریان کێشاوە بۆ گەیاندنی
قوتابیان بەم قۆناغە.
