تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر
بۆ یەکەمجار، دیمەنە مێژووییەکانی قەڵای هەولێر کە مێژووەکەیان بۆ زیاتر لە ٨٥ ساڵ
لەمەوبەر دەگەڕێتەوە، بە کوالێتییەکی بەرز و بە هاوکاری تەکنەلۆژیای سەردەم بڵاو
دەکرێنەوە.

ئەم وێنانە کە مێژووەکەیان بۆ ساڵی ١٩٣٨ دەگەڕێتەوە، لە لایەن “تیمی فڕۆکەوانی
ئینگلیز”ەوە لە ئاسمانەوە چرکێنراون. وێنەکان قەڵای هەولێر و دەوروبەری لە هەر
چوار لای سەرەکییەوە (باکوور، باشوور، ڕۆژهەڵات و ڕۆژاوا) نیشان دەدەن، کە تێیدا
ڕووبەرە سەوزاییەکان و شێوازی بیناسازیی ئەو سەردەمەی شارەکە بە ڕوونی
دەردەکەوێت.

ئەم کۆمەڵە وێنەیە لە لایەن “دکتۆر جەمال جەمیل”ەوە وەرگیراون و بڵاوکراونەتەوە.
تایبەتمەندیی سەرەکیی وێنەکان لەوەدایە کە بە بەکارهێنانی “ژیری دەستکرد” (AI)
نوێ کراونەتەوە و ڕەنگڕێژ کراون، ئەمەش وای کردووە وردەکارییە مێژووییەکان بە
شێوازێکی زۆر ڕوونتر و نزیک لە واقیع دەربکەون.

بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە وێنانە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ ناسینی مێژووی شارستانیی
هەولێر و تێگەیشتن لە گۆڕانکارییە دیمۆگرافی و تەلارسازییەکانی شارەکە لە
نێوان ڕابردوو و ئێستادا.

Exit mobile version