تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف- هەولێر ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە پرۆسەی وەرگرتنی گەنم لە جوتیارانی سنووری پارێزگاکە بەردەوامە.

ئومێد خۆشناو داوای لە جوتیاران کرد پەلە بکەن لە دروێنەکردن و ئەنجامدانی ڕێکارە پێویستەکان بۆ ڕادەستکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکان.

زانیارییە گرنگەکان:

– پشکی هەولێر: بەپێی بڕیاری حکومەتی فیدراڵی، ١٨٨ هەزار تەن گەنم لە جوتیارانی
هەولێر (بە سنووری دیبەگە، گوێڕ و قوشتەپەشەوە) وەردەگیرێت.
– بڕی وەرگیراو: تا ئێستا ٤٣ هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە.
– بنکەکانی وەرگرتن: سێ بنکە (سایلۆی هەولێر، سایلۆی قوشتەپە و بنکەی کۆیە) بۆ
وەرگرتنی گەنمەکە تەرخانکراون.
– ئاسانکاری: بڕیارە لە سبەینێوە بنکەی وەرگرتنی کۆیە دەستبەکار بێت، بە مەبەستی
کەمکردنەوەی خەرجی و خێراکردنی پرۆسەکە بۆ جوتیارانی ئەو ناوچەیە.

پارێزگاری هەولێر نیگەرانی خۆشی نیشاندا لە کەمبوونی ئەو بڕە گەنمەی کە بەغدا بۆ
هەولێر دیاریکردووە و ئاماژەی بەوە کرد کە مافی جوتیارانی هەولێر و هەرێمی کوردستان
بوو بڕێکی زیاتریان بۆ دیاریبکرایە.

Exit mobile version