تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، بە هۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەش و هەوا و ئامادەکاریی هاوڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز، سبەی لە سنووری پارێزگای هەولێر پشووی فەرمییە.

دەقی راگەیەندراوەکە؛

ڕاگەیندراوێک لەبارەی پشووی فەرمانگەکان

بە هۆی ناسەقامگیری ڕەوشی کەش و هەوا و لەپێناو پاراستن و سەلامەتی گشتیی و ماندوبوونی تیمەکان و سەرقاڵی و ئامادەکاریی هاوڵاتییان بۆ جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی کوردی، بڕیارماندا بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 2024.3.20، لە سەرجەم فەرمانگە و دام و دەزگا و دامەزراوەکانی سنووری پارێزگای هەولێر بکرێتە پشوو.

ئومێد خۆشناو

پارێزگاری هەولێر

2024.3.19

Exit mobile version