تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

دوای چەند مانگ لە داخستنی ماڵپەڕی ئەربیل لایف، ئەمڕۆ ماڵپەڕەکە بە وەشانێکی تازە و بەشێوەیەکی جیاوازتر لە جاران کرایەوە. خوێنەران دەتوانن زۆرترین بابەت و زانیاری لە بوارە جیاوازەکان لە ماڵپەڕەکە وەربگرن.

کەی ماڵپەڕی ئەربیل لایف دروستکرا؟


ماڵپەڕی ئەربیل لایف لە ڕێککەوتی 28-3-2021 بە ژمارە (47) مۆڵەتی فەرمی و کارکردنی لە سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان پێدراوە، لەو کاتەوە وەک ماڵپەڕێکی تایبەت بەسنووری پارێزگای هەولێر زیاتر لە بواری گەشتیاری و خزمەتگوزاری بابەتەکانی تێدا بڵاودەکرایەوە.


لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023 بڕیاردرا بە نوێکردنەوەی ماڵپەڕی ئەربیل لایف بە گۆڕینی شێوە و جۆری کارکردن، هەوڵمانداوە کارەکانی ماڵپەڕ فراوانتر بکەین و خوێنەران بتوانن هەواڵ و زانیاری زیاتر و وردتر لە ماڵپەڕەکە بەدەست بهێنن.


هەروەها ماڵپەڕی ئەربیل لایف لەم وەشانە تازەیدا جیاوازتر و گشتگیرتر کاردەکات و ماڵپەڕەکە لە کوردستان بەگشتی و لە هەولێر بەتایبەتر گرنگی بە بوارەکانی (کارگێڕی، هونەر و کلتوور، تەکنەلۆژیا، ژینگە، تەندروستی و بابەتی جۆراوجۆر) دەدات.


لەگەڵ ئەوەشدا وەک ماڵپەڕێکی هەواڵی لە بوارە جیاجیاکاندا کار دەکات، بۆیە دوای کارکردنێکی زۆر و هەوڵدانی بێ وچانی کارمەندانی ئەربیل لایف، توانراوە بەتەواوی رووکار و شێوازی کارکردنی ماڵپەڕەکە گۆڕانکاری تێدا بکرێت و نوێ بکرێتەوە، وەک ئەوەی ئێستا لەبەردەستدایە.


نموونەی شێوەی ماڵپەڕی کۆن

Exit mobile version