تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانان بەرۆکی یانەی وەرزشی هەولێر گرتووە

  دوای تەواوبوونی وەرزی 2024-2025، خولی ئەستێرەکانی عێراق، کۆچی بە کۆمەڵی یاریزانی ئەستێرە و ناودار بەرۆکی یانەیهەولێری گرت و، 14 یاریزان ڕیزی یانەکەیان جێهێشت دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانییان، بێ ئەوەی یانەکە بە فەرمی بڵاوی بکاتەوە. 

لە ناو ئەم لیستەدا،شێرکۆ کەریم، ئەستێرەی یانەکە، ک دوایین یاریزان بوو لەنێو کۆمەڵێک یاریزان لە یانەکەی بڕوات وبەفەرمی پەیوەندی بەیانەی زاخۆوە بکات بۆ وەرزی 2025-2026.

ئەربیل لایف لیستی یاریزانانی ڕۆشتوو لە یامەی هەولێر بڵاو دەکاتەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:

• هەڵۆ فایق

• ڕەوا یوسف

• ئوسامە ڕەشید

• هاییۆ مۆنتیرۆ

• هێگۆر ڤیداڵ

• فرانک سێدریک

• خالد کوردوگلی

• عەلی ڕەحیم

• دلۆڤان مەهدی

• ئالیسۆن فێرناندێز

• یوسف بن سۆدە

• عەباس یاسین

• ڕێبین سۆلاقا

• شێرکۆ کەریم

ڕۆیشتنی ئەم یاریزانانە لە کاتێکدا، یانەکە دوای تەواوبوونی هەڵبژاردنی دەستەی کارگێڕی نوێ، تاکو ئێستا هیچ پلانێکی ڕوونی بۆ هێنانییاریزانانی نوێ یاخود بەهێزکردنی تیپەکە ئاشکرا نەکردووە،ئەمەش هاندەرانی خستۆتە گومانەوە بەوەی یانەکە بتوانێت ڕکابەری یانەکانیدیکە لە وەرزی نوێدا بکات بکات.

Exit mobile version