بەهای یەک دیناری عێراقی ٥٠٠ $ دۆلاری ئەمریکییە ئەو نرخە جێگیر نییە دەگەرێتەوە سەر خواستی خەڵک یان ئەو کەسەنەی کە ئەو دراوە دەفرۆشن. مامۆستا سامان محمد خانەقینی ئارەزوومەندی بواری دراو دەڵێت: سەرەتایی دەرچوونی دراوی عێراقی دەگەرێتەوە بۆ ساڵی ١٩٣١ ،بەڵام نەتواندراوە دراوەکانی ساڵی ١٩٣١ کۆ بکەمەوە ئەو دراوانەی کۆم کردیتەوە لە ساڵی ١٩٥٣ تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ کۆم کردیتەوە. دراوەکان شوێنەواری هەرێمی کوردستانییان تێدایە نموونە لە پێنج دیناری سویسری تاڤگەی گەلی عەلی بەگی تێدایە و لەسەر دراوی دەدیناری کە بەتانییان پێی دەگۆت وێنەی بەنداوی دووکانی تێدایە ، زۆربەی دراوەکان شوێنەوارەکانی عێراقییان تێدا هەڵبژاردووە بۆ ئەوەیببێتە سوونبوولێک بۆ وڵاتی عێراق تا بتوانن شوێنەوارە دێرینەکانی وڵاتی عێراق بە خەڵکی خۆی و خەڵکی بیانی بناسنێت. نرخییان جیاواز لە بازاڕ دا دووسەد و پەنجاو پەنج فلس بە بیست و پێنج هەزار دینارم کڕیەوە بەس ئەگەر یەک دینارت دەست کەوێت بە٥٠٠ دۆلارە و خواست لەسەر ئەو دراوانە دەگەرێتەوە سەر ئەوەی کە خەڵکی ئارەزوویان هەیە بۆی حەزی لەو جۆرە دراوانەیە من تەمەن سێزدە ساڵ بوو کە لە ساڵی ١٩٩٤ خەریکی کۆ کردنەوەی ئەو دراوانەم تاوەکو ساڵی ٢٠٢٥ زۆربەی ئەو دراوانەم کۆ کردیتەوە. لە دوای ساڵی ١٩٩١ کە هەرێمی کوردستان لە وڵاتی عێراق جیابۆوە کە ئەو کاتەی سەدام عوکمرانی دەکرد و لەو ساڵە سەدام حسێندراوی خۆی دەرکرد و زۆربەی دراوەکانی سویسری کەوتنە هەرێمی کوردستان. دیناری عێراقی دراوی فەرمییە لە عێراقیدا و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقییەوە دەردەچێت، دینار دابەش دەکرێت بۆ ١٠٠٠ فلس، بەڵامبەهۆی ڕێژەی زۆری هەڵاوسانەوە لە کۆتاییەکانی سەدەی بیستەمدا فلس و دراوی کانزایی کە بە یەکەی فلس بەکار دەهاتن بەرەو نەمانچوون و بەکارهێنانیان وەستا. لە ساڵی 2015ـدا بانکی ناوەنی عێراقی ڕایگەیاند کە جۆرێکی دیکە لە دراوی کاغەزی بڵاودەکەنەوە لە جۆری پەنجا هەزار دیناری بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەڵاوسانی دراو لە بازاڕە عێراقییەکاندا.