بەشی: حکومەتی هەرێمی کوردستان

هەولێر، کوردستان – لەپێناو کەمکردنەوەی بێکاری و ئاسانکاری بۆ دۆزینەوەی هەلی کار، سەنتەری ڕاهێنانی خول و دەستەوەری کۆمەڵایەتی سەر بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، پلاتفۆرمی فەرمی و…

هەولێر، هەرێمی کوردستان – وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ مانگی حوزەیران بڵاوکردەوە، کە تێیدا دەرکەوتووە نیوەی هاوبەشانی ماڵان لە سەرانسەری هەرێم…

حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی “KRDPass”ی بۆ بەدیجیتاڵکردنی مامەڵە حکومییەکان ڕاگەیاند لە هەنگاوێکی نوێی گرنگدا بەرەو حکومەتی دیجیتاڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەپڵیکەیشنی “KRDPass”ی ڕاگەیاند، کە وەکجزدانێکی ئەلیکترۆنی کاردەکات و ئامانجی کۆتاییهێنانە بە ڕۆتینی فەرمانگەکان. ئەم ئەپڵیکەیشنە، کە لەلایەن فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە پەرەی پێدراوە، ڕێگە بە هاوڵاتییان دەداتهەموو بەڵگەنامە فەرمییەکانیان وەک کارتی نیشتمانی، پاسپۆرت و مۆڵەتی شۆفێری بە شێوەیەکی دیجیتاڵی و پارێزراو هەڵبگرن. گرنگترین خزمەتگوزارییەکانی KRDPass بریتین لە: ناوەندێکی یەکگرتوو بۆ خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان: دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپەکەوە دەستت بە هەموو خزمەتگوزارییە حکومییەکانبگات، لە هەر کات و شوێنێکدا بیت. ئاسانکاری لە ڕاییکردنی مامەڵەکاندا: هاوڵاتییان دەتوانن لە ماڵەوە داواکارییەکانیان پێشکەش بکەن و مامەڵەکانیان ئەنجام بدەن، بۆنموونە گواستنەوەی کارتی زانیاری، بێ ئەوەی پێویست بکات سەردانی فەرمانگەکان بکەن. خزمەتگوزارییە داهاتووەکان: بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا خزمەتگوزارییەکانی وەک نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، پێدانی پارەی ئاو و کارەبا، زانینی سزاکانی هاتووچۆ و خۆتۆمارکردن بۆ حەج بۆ زیاد بکرێت. هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری، ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی تەنها دوو ڕۆژی یەکەمی کارپێکردنیدا، زیاتر لە ٤٥هەزار کەس ئەپەکەیان دابەزاندووە. ئەم پڕۆژەیە بەشێکە لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەدیجیتاڵکردنی خزمەتگوزارییەکان، کەمکردنەوەی ڕۆتینو پاشەکەوتکردنی کات و خەرجی بۆ هاوڵاتییان.

سەرۆکی حکومەت قۆناغی یەکەمی پڕۆژەیەکی ستراتیژیی فریاگوزاری ئاوی خێرای لە هەولێر کردەوە. هەولێر – ئەمڕۆ یەکشەممە، (٢٠ی خەرمانانی ٢٠٢٥)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قۆناغی…