کۆبوونەوەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی زەوی و زار لە هەولێر بەڕێوەچوو دوێنی سێشەممە، ٢٢ی خەرمانانی ٢٠٢٥، کۆبوونەوەیەکی فراوان بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ؛ ساسان عەونی، وەزیریشارەوانی؛ و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ، لەوانە دیاریکردنی سنووری گوندەکان (حەرەمی گوند)، ڕێگریکردن لەزێدەڕۆیی بۆ سەر موڵکی گشتی، و چارەسەرکردنی کێشەکانی دیکەی پەیوەست بە زەوی و زار. لە وتەیەکدا، وەزیری ناوخۆ جەختی لەسەر پێویستیی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی زێدەڕۆیی کردەوە و ڕایگەیاند کە دەبێت ڕێکاری یاساییبەرانبەر هەر سەرپێچیکارێک بگیرێتەبەر هەروەها داوای کرد بە زووترین کات میکانیزمێکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی پرسی حەرەمیگوندەکان بدۆزرێتەوە. لای خۆیەوە، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بە بەردەوامیی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان کرد و دڵنیایی لەسەر کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێزگرتن لەهاووڵاتییان لە فەرمانگەکاندا کردەوە. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، بڕیاردرا لیژنەیەکی تایبەتمەند لە وەزارەتەکانی ناوخۆ و شارەوانی، هەروەها پارێزگای هەولێر پێکبهێنرێت. ئەم لیژنەیە ئەرکی یەکلاییکردنەوەی ئەو پرسانەی پێ سپێردراوە و دەبێت لە ماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی تەواو بکات.