تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

تۆڕی سۆشیال میدیای ئەربیل لایف نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی “هەرگیز ناتوانم” بڵاوکردەوە، کە بەرهەمێکی گۆرانییە و بە تەواویپشت بە ژیریی دەستکرد دەبەستێت لە ئاواز و مێلۆدییەکەیدا.

گۆرانییەکە، کە ماوەکەی نزیکەی دوو خولەک و نیوە، لەسەر تێکستی هۆنراوەی ناسراو، ئیسماعیل خورماڵی، ئامادەکراوە و ئاواز ومێلۆدییەکەی لەلایەن ژیریی دەستکردەوە دانراوە، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نوێ لە بواری بەرهەمهێنانی هونەریدا دێتە ئەژمار لەلایەن ئەربیللایفەوە.

“هەرگیز ناتوانم” لە ئێستادا لە سەرجەم پلاتفۆرم و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی ئەربیل لایف بەردەستە و دەتوانرێت گوێبیستی ببین.

 لە ماوەی ڕابردوودا چەندین بەرهەمی دیکەی هاوشێوەی بۆ شار و شارۆچکەکانی دەوروبەری هەولێر بڵاوکردووەتەوە، لەوانە (بنەسڵاوە،بەحرکە، دارەتوو، کەسنەزان، خەبات، مەخموور، و قوشتەپە).

لۆ بینینی بەرهەمەکە کلیک لەم لینکە بکە

Exit mobile version