ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
دوای ئەوەی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پردی نێوان سۆران – خەلیفان زیانی پێگەیشت، کە بووە هۆی دروستبوونی ئاستەنگ لۆ هاتووچۆ.
بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی ١٥ی ئابی ٢٠٢٥ بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە پردی دەروازەی قەزای خەلیفان – گەلی عەلی بەگ و کێشەی بۆ هاتووچۆکردن دروستکرد، دواتر بەپەلە رێگایەکی جێگرەوەی کاتی بۆ شۆفێران کرایەوە.
هەر لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ” کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر توانیمان رێگایەکی جێگرەوە دابین بکەین بۆ ئاسانکردنی هاتووچۆ، تا چارەسەرێکی گونجاو بۆ پردەکە بدۆزینەوە.”
لەم ساڵدا بۆ دووەمجارە لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پردەکان زیانیان پێدەگات و ئاستەنگ بۆ شۆفێران دروستدەبێت بەڵام ئەمجارە هەر زوو ڕێگایەکی جێگرەوەی کاتی کرایەوە.