ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئاو ئاشکرایکرد، هێڵى باران بارین 100 کیلۆمەتر پاشەکشەیکردووە و لە ئێستادا لە باکورى هەولێرە، هەروەها ووتی: ساڵێک باران بەرانبەر پێنج ساڵ وشکەساڵییە.
تۆرهان موفتى راوێژکارى سەرۆک وەزیرانى عێراق بۆ کاروبارى ئاو لە چاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا ئاماژەى بەوەکرد، عێراق لەناو ئەو 15 دەوڵەتدایە کە لەژێر کاریگەرى گۆڕانکاریی کەشوهەوان.
وتیشى هێڵى باران بارین 100 کیلۆمەتر بە ئاراستەى باکوور پاشەکشەیکردووە، واتە ئەو زەوییانەى کە پێویستیان بە ئاو نییە و بە دێمى دادەنرێن پێشتر لەنێوان داقوق و دوزدا بوو، بەڵام ئێستا لە باکوورى هەولێرە.
تۆرهان موفتى باسى لەوەشکرد، پێشتر کەش و هەوا ساڵێکی باراناوی بووە و دواتر ساڵێکی دیکە کەمى باران بووە، لە کاتێکدا ئەمڕۆ ساڵێک باراناوییە و پێنج ساڵ وشکەساڵی بەدوایدا دێت