ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
ئەمڕۆ یەک شەممە ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە فەیسبووک ڕاگەیاندراوێکی بۆ هاولاتیان بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە:
لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ئاسانکاری بۆ هاوڵاتیان بڕیارماندا بەجیاکردنەوەی پشکنینی ئۆتۆمبێلی بەکار نەهاتوو( ژمارە کاتی سفر کیلۆمەتر ) ی هاوڵاتیان لە کۆمپانیاکان بەم جۆرەی خوارەوه.
١- هەرسێ بنکەی پشکنینی (کەسنەزان ، ٣٢ی پارک ، گوێر) بەیانیان پشکنینی ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان جۆری (ژمارەکاتی سفرکیلۆمەتر) لێ ئەنجام دەدرێ
واتە ئۆتۆمبێلی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان نابێ لە کاتی دەوامی بەیانیان سەردانی ئەم بنکانەی پشکنین بکەن . تایبەتە بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیان.
٢- بنکەی ٣٢ ی پارک لە کاتژمێر (٣ تا ٦) دوای نیوەڕۆ تایبەتە بە پشکنینی ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی سفر کیلۆ مەتری کۆمپانیاکان و هاوڵاتیان.
واتە هاوڵاتیان لەو کاتەی بۆ پشکنینی ئۆتۆمبێلی کۆمپانیاکان دیاری کراوە ئەوانیش دەتوانن دوای نیوەڕۆ ئۆتۆمبێلەکانیان ببەن بۆپشکنین لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک تەنها ئەگەر ژمارەکاتی سفر کیلۆ مەتر بێت.
٣- ئۆتۆمبێلی ژمارەکاتی بەکارهاتوو هەر وەک پێشوو لە بنکەی پشکنینی ٣٢ پارک بەیانیان پشکنینی بۆ ئەنجام دەدرێت . ئۆتۆمبێلی ژمارە هەولێری تۆمارکراو لەهەردوو بنکەی کەسنەزان و گوێر پشکنینی بۆئەنجام دەدرێ.
ئەم بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٥/٩/١٥) دەکەوێتە بواری جێبەجی کردن.