ڕۆژی پێنجشەممە ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، بەڕێز لوکاش گیوریچ، کونسوڵی گشتیی کۆماری چیک لە هەولێر، سەردانی نوسینگەی سەرەکیی تۆڕی سوشیال میدیای”ئەربیل لایف”ی کرد و لەلایەن ستاف و بەڕێوەبەرایەتی دەزگاکەوە پێشوازی لێکرا.
ئامانجی سەردانەکە بۆ لەنزیکەوە ئاشنابوون بوو بە کار و چالاکییەکانی “ئەربیل لایف” وەک مۆدێلێکی سەرکەوتووی میدیای سەربەخۆ لە هەرێمی کوردستان، کە توانیویەتی بۆ ماوەی شەش ساڵی ڕەبەق بە چالاکی لە مەیدانەکەدا بمێنێتەوە.
لە دیدارێکی هاوبەشدا، کونسوڵی گشتیی چیک گفتوگۆی لەگەڵ ستافی دەزگاکە کرد سەبارەت بە نهێنییەکانی بەردەوامییان بەم شێوازە پرۆفیشناڵە لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا. هاوکات تیشک خرایە سەر پڕۆژەکانی داهاتووی “ئەربیل لایف”، بەتایبەت کارکردن لەسەر بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی کۆمەڵایەتی، پاراستنی ژینگە و گواستنەوەی چیرۆکە سەرکەوتووەکانی گەنجان بۆ ناو کۆمەڵگە.




