هەولێر | کانوونی دووەمی ٢٠٢٦
کۆمپانیای “فۆکەس میدیا” بە سپۆنسەری میدیای تۆڕی سۆشیاڵ میدیای “ئەربیل لایف”، نوێترین پڕۆژەی هونەری خۆی کە کلیپێکی گۆرانییە و بە تەواوی لەڕێگەی تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکردەوە(AI) بەرهەمهێنراوە، وەک دیارییەک پێشکەشی یانەی وەرزشی هەولێر و هەوادارانی دەکات.
تەواوی قۆناغەکانی دروستکردنی ئەم بەرهەمە، لە ئاواز، میۆزیک و گۆرانییەکەوە تا دەگاتە گرتە ڤیدیۆییەکان، بە ژیریی دەستکرد (Generative AI) ئەنجامدراون. لە کلیپەکەدا بە وردەکارییەکی زۆرەوە وێنەی قەڵا و منارەی هەولێر و جۆش و خرۆشی هاندەرانی یانەکە تێکەڵکراون، کە گوزارشت لە شکۆ و مێژووی یانەی قەڵا و منارە دەکەن.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا، ئەم کلیپە ناوازەیە لە تەواوی پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیای “ئەربیل لایف” بڵاوبکرێتەوە و بخرێتە بەردەستی بینەران و هاندەرانی وەرزشی لە کوردستان.

