لەو رۆژانەدا کۆمینتی برادەرک لەسەر بابەتەکەم لەهەولێریات خیندەوە کە گومان لەرەسەنایەتی هەولێری بوونم دەکا ، بە تەنزەوە پێم دەرێ ( ئەتوو کرمانجی ) لەبەر ئەوەی لەقەبی خۆت بە ( شێخانی ) نوسیە !.ئەو هەڵەیە زۆر کەس لەو هەولێرە تێی دەکەوی ، وا دەزانن ئەگەر ئەتوو بەزمانی تورکمانی قسە نەکەی کەواتە ئەتوو کرمانجی . ئەوجا لۆ مەعلوتتان عائیلەکەی من لەگەڕەکی تەعجیل وخانەقا گەورە بووینوهەمووشمان بە تورکمانی قسەمان دەکرد ، ئێستاش خوشکەکانم هەر بە تورکمانی قسە دەکەن ، ئەوەش لە کاتەکیدا ماڵی مام وپلکەکانمیەک کەلیمە تورکمانیان نەدەزانی !. بە حوکمی ئەوەی ئەمە لەهەردوو گەڕەکی تەعجیل وخانەقا جیرانەکانمان تورکمان بوونە ، بەحوکمی ئەوەی زمانی بازاڕ هەتا سارانیحەفتایەکانیش هەر تورکمانی بووە لۆیە زۆر ئاساییە خەرکی گوندەکانی دەوروپشتی هەولێریش فێری زمانی تورکمانی بن بە تایبەتیشئەوانەی دەیان سارە لەهەولێر ژیاینە . سەدان خێزانی خۆشناو و گەردی وشێخانی ومەنتک ودزەیی وهەرکی وئاکرەیی سورچی وخەیلانیهتد ، دەیان وسەدان سارە هاتینە هەولێرو بوونە خەرکی ڕەسەنی هەولێر . لۆیە مەرج نیە هەر کەسەک تورکمانی قسەی نەکرد بە هەولێریحسێب نەکرێ . یەک لە بنەماڵە هەڕە ڕەسەن ودێرین وگەورەو رێزدارەکانی هەولێر کە بیناغەی قەڵاتی هەولێریان داناوە کە رەمزی گەورەی هەولێرە ، هەردووبنەماڵەی مەلا ئەفەندی و قازی رەشاد موفتی هەولێرە کە بە ئەسڵ لە کوردستانی ئێرانەوە لەسەرەدمی حوکمی ئیسماعیل صەفەوی بەهۆیفشاری ئایینی روویان لە کوردستانی ئێمە کردووەو تا باپیرەی گەورەیان لە ناوچەی ( هەریر ) نیشتەجێ بوونەو پێنج سەد ساڵە هاتینەهەولێر .ئەوانە رەگوریشەی هەولێریەکانن بەڵام لە ئەسڵدا کورد بوون . هاوڕێی خۆشەویستم کاک عەبدوڵڵا مەلا عەلی تاتۆک لە کتێبەکەیدا بەناوی ( بنەماڵە دێرینەکانی هەولێر) ناوی زیاتر لە ٦٥٠ بنەماڵەی ڕەسەنی هەولێری نوسیوە کە زۆربەی زۆریان ئەگەر نەڵێم هەموویان بەئەسڵ کورد بوونە . نامەوێ لێرەدا بچمە ناو تەفاصیلەوە نەبادا هەندەک برادەر لە راستی گۆتن عاجز بن و بکەوینە ناو زەلکاوی ململانێی نەتەوەیی وتووندەڕەوی ڕەگەزی ، بەڵام تەنها ئیشارەت بەوە دەدەم کە هەتا سارانی نۆهەتەکانیش لە گەڕەکەکانی کوران و سەیداوە وسێتاقانیش یەکماڵە تورکمانی لێنەبوو مەگەر زۆر بەدەگمەن . ماڵە تورکمانەکان زیاتر لە گەڕەکە کۆنەکانی وەکو عارەبان وتەعجیل وخانەقاو سەعدوناوە وتەیراوە بوونە . ئەوەش مەعنای ئەوە نیە ئەوەی لە گوندەکانی دەوروبەری هەولێر هاتبیتە ناو شارەکە ئەسڵ ورەسەنی هەولێری نەبن . سندان ونەعلەت لە سیاسەتو سیاسیەتبازی بدا کە هەوڵی تێکدانی شییرازەی ئەو هەولێرە جوانە دەدەن بەو جیاکارییە نەتەوەییە و دەیانەوێزەڕبە لە پێکەوە ژیانی هەزاران ساڵەی هەولێرییان بدەن . ئەگەر نا قەت هەولێر جیاکاری لەنێوان ( هەولێری وکرمانجی) نەکردووەو ناشیکات. باقی وەلسەلام . نوسینی : شێرزاد شێخانی
بەشی: کولتوور
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی بەشێکی بیناکە، مۆزەخانەی هەولێر بۆ ماوەی سێ هەفتە…
کارزان موحسین عەبدوڵڵا، دارتاشێکی شاری هەولێر، کە نزیکەی ٢٥ لۆ ٣٠ ساڵە لەم شارەدا سەرقاڵی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە شاری هەولێر بە شاری مەولوود ناسراوە ساڵانە لە یادی لەدایکبوونی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ ٣٠ی ئابی ٢٠٢٥ سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە لاپەرەی فەرمی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ چوارشەمە 2025.8.27، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بە…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە نۆژەنکردنەوەی مزگەوتی گەورەی قەڵای هەولێر گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، کە یەکێکە…
بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، دەست بە نۆژەنکردنەوەی منارەی چۆلی، یەکێک لە شوێنەوارە دێرین و ناسراوەکانی…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە بەهۆی نەمانی بەرهەمی هەنجیری پێویستەوە و زۆری ڕێژەی گەشتیار و…
چیرۆکی وەستا جیمس لە دروستکردنی کەلوپەلی پێشمەرگەوە بۆ دوا هەناسەکانی پیشەیەک لە گۆشەیەکی شاری هەولێردا…
