هەولێر، هەرێمی کوردستان – پڕۆژەی فریاگوزاریی خێرای ئاوی هەولێر، کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتیهەرێمی کوردستان، ئێستا لە قۆناغی کۆتاییدایە و بەتەواوبوونی لە داهاتوویەکی نزیکدا، کێشەی کەمئاوی لە شاری هەولێر و دەوروبەری بۆماوەی 30 ساڵی دیکە چارەسەر دەکات. پڕۆژەکە، کە بە فەرمان و ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەلایەن کۆمپانیای “هێمن گرووپ”ەوەجێبەجێ کراوە، دوای تەواوکردنی قۆناغی یەکەمی، لە ئێستادا قۆناغی دووەمی %95ی کارەکانی تەواو بووە. توانای پڕۆژەکە: ڕۆژانە 480 هەزار مەتر سێجا ئاو دەپاڵێوێت. لە هەر سەعاتێکدا 20-21 هەزار مەتر سێجا ئاوی خاوێن بۆ گەڕەکەکانی هەولێر دەنێرێت. ئاوەکە لە زێی گەورەوە وەردەگیرێت و بە ستانداردەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و عێراقی دەپاڵێورێت و کلۆر دەکرێت. پڕۆژەکە بە چوار هێڵی سەرەکی گەڕەکەکانی نێوان شەقامی 120 مەتری و 150 مەتری، هەروەها دارەتوو، بنەسڵاوە، کەسنەزان، پیرزین،شاوێس، بەحركە، عەنكاوە و سێبیران دەگرێتەوە. بە جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژەیە، زیاتر لە هەزار بیری ئاو دادەخرێن، ئەمەش بە مەبەستی پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و ڕێگریکردن لەبەفیڕۆدانی.
بەشی: هەواڵ
ههولێر، کوردستان – زانکۆی سهلاحهدین-ههولێر، ههنگاوێکی گرنگی نا به کردنهوهی لقێکی نوێی زانستی به ناوی (بۆماوهزانی گهردی – Molecular Genetics) له بهشی بایۆلۆجی، کۆلێژی زانست، بڕیاره له ساڵی خوێندنی (2025-2026)هوه قوتابییان وهربگیرێن. سامان عەبدوڵڵا، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی زانکۆی سهلاحهدین، بە ئەربیل لایفی ڕاگهیاند که کردنهوهی ئهم لقه نوێیه خزمهتێکی گهوره بهکەرتی پهروهرده و بازاڕی کار دهگهیهنێت. بههۆی پێشکهوتنی خێرای بواری بۆماوهزانی گهردی له جیهاندا و ههروهها کردنهوهی چهندین تاقیگهی پێشکهوتوو له شارهکانی ههرێمیکوردستان، پێویستییهکی زۆر به دهرچووانی ئهم بواره ههیه بۆ دۆزینهوهی ههلی کار. پرۆگرامی خوێندنی ئهم لقه نوێیه به پشتبهستن به پرۆگرامهکانی زانکۆ پێشکهوتووهکانی جیهان ئاماده کراوه، به مهبهستی دابینکردنیخوێندنێکی کوالیتی بهرز و گونجاو لهگهڵ ستاندارده جیهانییهکان. بۆماوهزانی گهردی ئێستا وهک بهردی بناغهی زانستی زیندووهزانی هاوچهرخ سهیر دهکرێت و ڕۆڵێکی باڵای ههیه له دهستنیشانکردنینهخۆشییهکانی وهکو شێرپهنجه، ئۆتیزم، و چهندان نهخۆشی دیکه. ئهم ههنگاوهی زانکۆی سهلاحهدین به کردنهوهی لقی بۆماوهزانی گهردی، داهاتوویهکی گهش بۆ قوتابییانی کوردستان و پهرهپێدانی بواریزانستی له ههرێم دهستهبهر دهکات.
زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشێکی نوێی بەناوی “مامۆستای پۆل” کردەوە، کە لە ساڵی خوێندنی٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەست بە وەرگرتنی خوێندکار دەکات. ئەم هەواڵە لەلایەن سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدینەوە بە”ئەربیل لایف” ڕاگەیەندرا، ماوەی خوێندن چوار ساڵە و بەپێی پڕۆسەی بۆڵۆنا، خوێندن ڕێکخراوە. ڕاهێنانی کردەیی:وەرزی هەشتەم (دووەمی قۆناغی چوار) تەرخانکراوە بۆ ڕاهێنانی کردەیی لە قوتابخانەکاندا، کە دەرفەتێکی باش دەداتبە خوێندکاران بۆ فێربوونی پراکتیکی. بازاڕی کار:ئامادەکردنی کادیرانی پەروەردەییە بۆ قوتابخانە حکوومی و ئەهلییەکان، بەتایبەت بۆ وانەوتنەوەی سەرجەم بابەتەکانی بازنەییەکەمی خوێندنی بنەڕەتی (پۆلەکانی یەک، دوو، سێ). واتە مامۆستای پۆل لەگەڵ هەمان پۆل لە پۆلی یەکەوە تا سێیەم دەمێنێتەوە و سەرجەموانەکانیان پێ دەڵێتەوە. بڕوانامە و خوێندنی باڵا:دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنن و دەتوانن خوێندنی باڵا لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە،بەڕێوەبردنی پەروەردەیی، پڕۆگرامی خوێندن، و تەکنیکی پەروەردەییدا تەواو بکەن. ئەم بەشە نوێیە بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕی کار و پێگەیاندنی کادیری پەروەردەیی لێهاتوو کراوەتەوە.
هەولێر، ئەربیل لایف: شەوی ڕابردوو، 26ی ئەیلول، پڕۆسەی ناونووسینی هاوڵاتییان بۆ حەجی ساڵی 2026 کۆتایی هات. ئەم پڕۆسەیە کە بۆ ماوەی شەش ڕۆژ درێژکرابووەوە، ئێستا چووەتە قۆناغی وردبینییەوە بەمەبەستی پاراستنی مافی تەواوی هاوڵاتییان. وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ڕایگەیاندووە، کە هەوڵەکان چڕکراونەتەوە بۆ ئەوەی لە کۆتایی مانگی 10ی ئەمساڵدا، تیروپشکیحاجیان بۆ حەجی ساڵی داهاتوو (2026) ئەنجام بدرێت. هەروەها وەزارەتەکە سوپاسی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ سەرپەرشتیکردنی بەردەوامی لایەنیتەکنیکی پڕۆسەکە و ئێستاش سەرقاڵی ڕێکخستنەوەی فۆڕمی داواکارییەکانن.
هەولێر، ئەربیل لایف – زانکۆی سەلاحەدین پلانی وەرگرتنی ١٠٣٥٨ دەرچووی پۆلی ١٢ـی هەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن. ئەمڕۆ سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند کە زانکۆکە داوای وەرگرتنی ئەم ژمارەیەخوێندکارەی کردووە. لەم ژمارەیەدا، ٤٢٥ خوێندکاری نێودەوڵەتی وەردەگیرێن، کە نیشانەی بایەخدانی زانکۆکەیە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەنێودەوڵەتییەکان. هەروەها، سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا کە ٨٣٧ خوێندکار لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستانەوە داوای گواستنەوەیان بۆ زانکۆیسەلاحەدین کردووە و داواکانیان پەسەند کراون. ئەمەش دەریدەخات کە زانکۆی سەلاحەدین وەک ناوەندێکی گرنگی خوێندن لە هەرێمیکوردستان سەیر دەکرێت. پلانەکانی وەرگرتن لە کاتێکدایە کە ساڵی نوێی خوێندن نزیک دەبێتەوە و خوێندکاران چاوەڕوانی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خوێندنن.
هەولێر، “ئەربیل لایف” – ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پ.د. کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی…
هەولێر، 22ی ئەیلوولی 2025 – لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان،…
پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، چەند…
ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ بژار مەلا خدر قائیمقامی…
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە نابێت تێچووی نەشتەرگەری لەسەر ئەو…