مەحموود هەولێری وێنەگر، گەلەرییەکی تایبەتی بەکارەکانی خۆی لە گەڕەکی عارەبانی شاری هەولێر کردەوە.
ئەمرۆ دووشەممە، 25-12-2023 بەچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پاڕێزگاری هەولێر لە مەراسیمێکدا، گەلەری ئەرشیفی مەحموود هەولێری لە گەرەکی عارەبان کرایەوە.
لە مەراسیمەکەدا، زۆربەی ئەو وێنانە نمایشکرابوون کە وێنەگری بەئەزموون مەحموود هەولێری لە ماوەی کاری فەرمی خۆی و لە چاڵاکییەکانی بۆ رووداو و کەسایەتییەکان چرکاندبووی.
وێنەگر مەحموود هەولێری، وێنەگرێکی دیاری شاری هەولێرە و دەیان پێشەنگای تایبەت و هاوبەشی لە کاروانی کاری هونەری خۆی کردۆتەوە.