خانمە هونەرمەند، كیژان ئیبراهیم خەیات له 8مارس ڕۆژی جیهانی ئافره‌تان نوێترین كلیپی بەناوی “با وەك خۆم بم” بڵاودەكاتەوە.
كیژان ئیبراهیم خەیات لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک، تیزەری بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی “با وەك خۆم بم” Laast mij me zijn بڵاوكردەوە.
ئه‌و به‌رهه‌مه به‌هه‌ردوو زمانی كوردی و هۆڵندی تۆماركراوه، ئاواز و تێكستی به‌رهه‌مه‌كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند خۆییه‌وه ئاماده‌كراوه په‌یامی به‌رهه‌مه‌كه ئازادی مرۆڤه به‌گشتی و مافی ئافره‌ته به‌تایبه‌تی.
ئه‌م به‌رهه‌مه كاری میوزیك و دابەشكردنی لەلایەن ئەفشین شوكری بۆ كراوە، بافڵ سەرهەنگ كاری دەرهێنانی كلیپەكەی بۆ ئەنجامداوە.
کیژان لە ساڵی 1985 لەدایک بووە، ده‌رچووی به‌شی میوزیكه له كۆلێژی هونه‌ره‌جوانه‌كان یه‌كه‌م به‌رهه‌می له‌ساڵی2003 بوو بۆ تایتڵی زنجیره درامای جومعه یه‌كه‌م ئه‌لبومی ساڵی 2012 به‌رهه‌م هێناوه به‌ناوی “درۆ” هه‌روه‌ها بەشداری لە چەندین ئۆرکێسترای جیهانی کردوە و هەوادارێکی زۆری هەیە، سەر بەخێزانێکی هونەریە و بەشێکی زۆری ئەندامانی خێزانەکەی ئەکتەر و گۆرانیبێژن، هاوسەری شێوەکاری ناسراو زیرەک میرەیە.