هەولێر – ئەربیل لایف
ئەمڕۆ، لە درێژەی پشتگیریکردن لە بەهرەمەندە وەرزشییەکان، یاری کۆتایی
خولی ئەکادیمیای فۆتۆگرافەر کارمەندی جوانەمەرگ بە سپۆنسەری “ئەربیل لایف” ئەنجامدرا.
خوڵەکە بە بەشداری ١٦ تیپی ئەکادیمیاکانی ناوچەی بەحرکە و دەوروبەری بەڕێوەچوو، کە
تێیدا یاریزانان بە جلی وەرزشیی تایبەت بە لۆگۆی (ئەربیل لایف)ەوە کێبڕکێیان بۆ
بەدەستهێنانی نازناوەکە کرد.
کاپتن و ڕاهێنەری ئەکادیمیاکە هێرش سەفەر عەزیز لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ماڵپەڕەکەمان ڕایگەیاند:
“ئەربیل لایف هەمیشە دەستپێشخەر بووە لە خزمەتکردن و سپۆنسەریکردنی گەنجان و
وەرزشوانانی ناوچەکە. ئەم پشتگیرییە وایکردووە بتوانین یاریزانی ئاستبەرز
پێبگەیەنین کە ئێستا هەندێکیان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و تەنانەت لە خولی
وڵاتانی وەک ئیماراتیش گرێبەستیان هەیە.”
جێی ئاماژەیە، ئەربیل لایف وەک بەشێک لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی خۆی، بەردەوامە لە
هاوکاریکردنی چالاکییە وەرزشییەکان بە مەبەستی پەرەپێدانی توانای گەنجان
