ئامادەکارییەکانی 17مین پێشانگای نێودەڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەستی پێکردووە و ئاگاداری دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە دەکرێتەوە ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن، دەتوانن ناویان تۆمار بکەن.
ئەیهاب قەیسی، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب، ڕایگەیاندووە: ئاگاداری سەرجەم دەزگا ناوخۆیی و دەرەکییەکان دەکەینەوە، ئەوانەی دەیانەوێت بەشداربن، لە ئێستاوە دەتوانن ناویان تۆمار بکەن، بۆ ئەمساڵ گۆڕانکاری باشتر دەکەین، پێشبێنی دەکەین بۆ ڕێژەی بەشداریکردنی دەزگاکان زۆر زیاتر بێت”.
ئەیهاب قەیسی، باسی لەوەش کرد، ئەمساڵ لە 9ـی نیسانی 2025، پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب دەکرێتەوە و بۆ ماوەیی 10ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بۆ کتێب چەندین ساڵە دەکرێتەوە و ژمارەیەکی زۆری خوێنەر و نووسەر سەردانی دهكەن. تەنیا ساڵی پار 300 دەزگا لە 10وڵات بەشدارییان کرد.