وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ کارئاسانیکردن بۆ ئەو هاونیشتمانییانەی لە فڕۆکەخانەکانی جیهان گیریان خواردووە، فۆڕمێکی ئەلیکترۆنیی بۆ تۆمارکردنی زانیارییەکانیان راگەیاند.
بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەشی هەردوو لایەن، بەهۆی زۆریی ژمارەی پەیوەندییەکان و دروستبوونی لۆدێکی زۆر لەسەر هێڵە گەرمەکان، ئەم فۆڕمە راگەیێندراوە. تەنها لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 2,612 پەیوەندی لەو دوو ژمارەیەی پێشتر راگەیەندرابوون، وەرگیراون.
لە راگەیێندراوەکەدا دڵنیایی دراوەتە هاونیشتمانییان کە “لەهەر شوێنێک بن تەواوی پەیوەندییەکان وەردەگیرێن و بەردەوام دەبین.”
ئەو هاونیشتیمانییانەی تاوەکو ئێستا پەیوەندییان بە هێڵە گەرمەکانەوە نەکردووە، دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیارییەکانیان بنێرن:
هاوکات هێڵە گەرمەکانیش بەردەوامن و هاونیشتمانییان دەتوانن لە رێگەی وەتسئەپی ئەم دوو ژمارەیەوە پەیوەندی بکەن:
009647508035681
009647508035680