تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە

بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالێتی خراپ بە شۆفێران 23 بەنزینخانە لە سنووری هەولێر داخراون و سزای ماددی قورس دراون و لیژنەکان بەردەوام سەردانی بەنزینخانەکان دەکەن بۆ دڵنیابوون لە جۆری بەنزین.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزایەکانی هەولێر ڕۆژانە سەردانی ٤٠ بەنزینخانە دەکەن و نموونەی بەنزینەکەیان دەبردرێتە تاقیگەکان، ئەگەر ئۆکتانی بەنزینەکە لە نمرەی ستاندارد نەبێت و هەر سەرپێچیەکی دیکە لە بەنزینخانەکە ببینرێت سزای دارایی دەدرێت و دادەخرێت، وە چەند سەرپێچیەکە گەورەتربێت سزاکەش قورستردەبێت.

جێگای ئاماژە پێکردنە لە ماوەی مانگێکدا 560 پشکنین بۆ بەنزینخانەکانی هەولێر کراوە 23 بەنزینخانە داخراون و نزیکەی 33 ملیۆن دینار سزا دراون.

لە ناوەندی شاری هەولێر و دەوروبەری 260 بەنزینخانە هەن، هەر بەنزینخانەیەک بەنزینەکەی لە پشکنین دەرنەچێت لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر دادەخرێت، 250 هەزار بۆ سێ ملیۆن دینار سزا دەدرێت.

سەرچاوە: ئاڤا تیڤی

Exit mobile version