تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

ئەربیل لایف – هەولێر بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین ڕایدەگەیەنێت، سەرۆکایەتی زانکۆ لە چوارچێوەی بەرنامەی سکۆلەرشیپی هاوبەشدا، یەکەمەکانی سەر ئاستی بەشەکان بۆ تەواوکردنی خوێندنی ماستەر دەنێرێتە زانکۆ بەناوبانگەکانی ئیتاڵیا. 

سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە (ئەربیل لایف)ی ڕاگەیاند: “لەسەر بڕیاری پ.د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، بڕیاردراوە دەرچووە یەکەمەکانی ساڵی خوێندنی (2025/2024) لە سەرجەم بەشە زانستی و مرۆڤایەتییەکان بنێردرێنە وڵاتی ئیتاڵیا.” 

ئەم هەنگاوە دوای ئەوە دێت کە پێشتر پ.د. شەریف مەولوود شەریف، یاریدەدەری سەرۆكی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، سەردانی ئیتاڵیای کرد و دوو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی لەگەڵ هەردوو زانکۆی (Piedmont) لە نۆڤارا و زانکۆی (Pavia) لە شاری پاڤیا واژۆ کرد بە مەبەستی هەماهەنگی ئەکادیمی. 

سەبارەت بە خەرجییەکان، زانکۆی سەلاحەدین ئاماژەی بەوە کردووە کە کرێی خوێندن و تێچووی تاقیگە (Tuition fee & Bench fee) لە ئەستۆی زانکۆی سەلاحەدین دەبێت، بەڵام تێچووی سەفەر و مانەوە و گوزەران لە ئەستۆی خودی قوتابییەکە دەبێت.

Exit mobile version