ئەربیل لایف – هەولێر
بڕیارە لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی یەکەم سەبەتەی خۆراکی ساڵی ٢٠٢٦ بکرێت؛ بۆ ئەو مەبەستەش ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی سەرجەم بریکارەکانی خۆراک دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک داوا لە سەرجەم بریکارەکان دەکات کە پەلە بکەن لە دابەشکردنی ئەو بەشە خۆراکەی ئێستا لەلایان ماوە و بە زووترین کات بیگەیەننە دەستی هاووڵاتیان. ئەم کارەش بە مەبەستی ڕەخساندنی شوێن و ئامادەکارییە بۆ وەرگرتنی بەشە خۆراکی نوێ.
هەر لە ئاگادارییەکەدا جەخت کراوەتەوە کە پێویستە بریکارەکان شوێن و دوکانەکانیان بە تەواوی خاوێن بکەنەوە و ئامادەی بکەن، چونکە لە هەفتەی داهاتووەوە پرۆسەی دابەشکردنی سەبەتەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦ بە شێوەیەکی فەرمی دەستپێدەکات.
ئەم ڕێکارانە وەک ئامادەکارییەک بۆ گەیشتنی بەشە خۆراکی نوێ و ڕێگریکردن لە هەر جەنجاڵییەک و دواکەوتنی دابەشکردنەکە ئەنجام دەدرێن.

