هەولێر، کوردستان/عێراق, کۆمپانیای جەمیل مۆتۆرز عێراق، کە دابەشکاری فەرمی ئۆتۆمبێلەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆیە، بە سەرکەوتوویی یەکەمین بۆنەی تاقیکردنەوەی لێخوڕینی ئەم دوو براندە نوێیەی ڕاگەیاند. چالاکییەکە لە ڕۆژانی ١٦ و ١٧ی شوبات لە “پارکی شانەدەر” ی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، کە هەنگاوێکی گرنگ بوو بۆ ناساندنی ئۆتۆمبێلی مۆدێرن و خاوەن تەکنەلۆژیای پێشکەوتوو لە کوردستان وعێراقدا.
سەردەمێکی نوێ لە جیهانی ئۆتۆمبێلدا:
براندەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ لە ساڵی ٢٠٢٥دا سەرکەوتنێکی گەورەیان لە جیهاندا بەدەستهێنا و لە ماوەی کەمتر لە سێ ساڵدا گەیشتنە ٦٤ وڵات. تا ئێستا زیاتر لە ٨٠٠ هەزار ئۆتۆمبێلیان لێ فرۆشراوە، ئەمەش وای کردووە ببنە یەکێک لە خێراترین براندە گەشەسەندووەکانی جیهان.
ئۆمۆدا براندێکی گەنجانە و مۆدێرنە، گرنگی بە دیزاینی جیاواز و تەکنەلۆژیای نوێ دەدات و بۆ ئەو کەسانەیە کە حەز بە ژیانێکی ستایل بەرز دەکەن.
جەیکۆ براندێکی بەهێزە بۆ لێخوڕین لە ڕێگا سەختەکان (Off-road)، و تایبەتە بەو کەسانەی حەز بە ئۆتۆمبێلی کوالێتی بەرز و شێوازی کلاسیکی مۆدێرن دەکەن.
کۆبوونەوە لە بۆنەیەکی پڕ لە جۆش و خڕۆش:
ئەم چالاکییە دوو ڕۆژییەی پارکی شانەدەر، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک، ڕۆژنامەنووسان، چالاکوانانی سۆشیاڵ میدیا و ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبێلی کۆکردەوە. ئامادەبووان دەرفەتی ئەوەیان هەبوو خۆیان لە پشت سوکان دانیشن و تاقیکردنەوەی لێخوڕین بۆ نوێترین مۆدێلەکان بکەن. بەشداربووان سەرسامی خۆیان بە هێز، ئارامی، و تەکنەلۆژیا زیرەکەکانی ئەم ئۆتۆمبێلانە دەربڕی.
جگە لە تاقیکردنەوەی ئۆتۆمبێلەکان، کەشێکی خۆشی خێزانی هەبوو و چەندین خەڵاتی بەنرخ بەسەر بەشداربوواندا دابەشکرا، ئەمەش پەیوەندییەکی بەهێزتری لە نێوان جەمیل مۆتۆرز و خەڵکی هەولێر دروستکرد.
بەڕێز کەمال سوڵتان، بەڕێوەبەری گشتی جەمیل مۆتۆرز عێراق، وتی:
“زۆر دڵخۆشین بەو پێشوازییە گەرمەی لە هەولێر لێمان کرا. ئامانجمان تەنها نیشاندانی ئۆتۆمبێل نییە، بەڵکو دەمانەوێت لە نزیکەوە لە پێویستییەکانی کڕیارانی عێراق تێبگەین و باشترین ستانداردی لێخوڕینیان پێشکەش بکەین.”
دەربارەی جەمیل مۆتۆرز (کۆمپانیای جەمیل دەرب):
ئەم کۆمپانیایە تاکە دابەشکاری فەرمی ئۆمۆدا و جەیکۆیە لە کوردستان و عێراق. خزمەتگوزاری تەواو لە فرۆشتن، خزمەتگوزاری کوالێتی بەرز و دابینکردنی پارچەی یەدەگی ڕەسەن پێشکەش دەکات بە ئەو کڕیارانەی دەبنە خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانی ئۆمۆدا و جەیکۆ.
بۆ پەیوەندی و زانیاری زیاتر:
ناو: سەرهەنگ سابیر
پلە: بەڕێوەبەری گشتی مارکێتینگ
ئیمەیڵ: sabirs@jameelmotors.iq
تەلەفۆن: ٠٧٥٠٥٠٩٢٩٢٩ (٩٦٤+)

