ئەربیل لایف – هەولێر
ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر ئاگادارییەکی نوێی ئاراستەی سەرجەم خاوەن مۆڵیدەکانی سنوورەکە کرد و تێیدا خشتەی کارکردن و شێوازی وەرگرتنی کرێی کارەبای بۆ ماوەی داهاتوو دیاریکرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنەکە، لەمەودوا کاتی کارکردنی مۆلیدە ئەهلییەکان لە کاتژمێر ٥:٠٠ی ئێوارە بۆ ٦:٠٠ی بەیانی دەبێت، لەو ماوەیەدا هەر کاتێک کارەبای نیشتمانی بکوژێتەوە، پێویستە مۆلیدەکان کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن.
سەبارەت بە نرخی کارەباکەش، ئەنجومەنی مۆلیدەکان بڕیاریداوە بۆ هەر ئەمپێرێک بڕی ٥٠٠٠ دینار بەشێوەی پێشەکی لە هاوڵاتییان وەربگیرێت، ئەم بڕە پارەیەش لەبەرامبەر ١٠٠ کاتژمێر کارکردنی مۆلیدە دەبێت.

