ئەربیل لایف – هەولێر
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵنامەی هەموارکراوی خوێندن و وادەی تاقیکردنەوەکانی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥-٢٠٢٦ بڵاوکردەوە، کە تێیدا خشتەی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ٩ی بنەڕەتی، ١٢ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی دیاریکردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەت، گرنگترین وادەکان بەم شێوەیەن:
١. پۆلی ٩ی بنەڕەتی (تاقیکردنەوە نیشتمانییەکان):
خولی یەکەم: لە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تا ٢٥ی ئایار بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ تا ٣٠ی حوزەیران ئەنجام دەدرێت.
١. پۆلی ١٢ی ئامادەیی (تاقیکردنەوە گشتییەکان – وزاری):
خولی یەکەم: لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ دەستپێدەکات و تا ٨ی تەمموزی ٢٠٢٦ بەردەوام دەبێت.
خولی دووەم: لە ١١ی ئابی ٢٠٢٦ تا ٢٧ی ئابی ٢٠٢٦ ئەنجام دەدرێت.
١. پەیمانگاکان:
تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵ لە ٩ی ئایاری ٢٠٢٦ دەستپێدەکەن و تا ٢٠ی ئایار کۆتاییان دێت.
سەبارەت بە تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان، وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە کە دواتر وادەی تاقیکردنەوەکانیان دیاری دەکرێت. هەروەها جەخت کراوەتەوە کە تاقیکردنەوەی نیوەی وەرز بۆ ئەو قوتابخانانەی تەواویان نەکردووە، دەبێت هاوشانی دەستپێکردنەوەی دەوام ئەنجام بدرێن.
ئەم بڕیارە بە مەبەستی ڕێکخستنەوەی کاتەکانی خوێندن و ئامادەکاری پێشوەختەی قوتابیان بۆ تاقیکردنەوە کۆتاییەکان دەرچووە.

