ئەربیل لایف – هەولێر بەمەبەستی چارەسەرکردنی تەنگژەی سووتەمەنی و کەمکردنەوەی باری دارایی لەسەر شانی هاووڵاتییان، حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەولێر چەند بڕیارێکی نوێیان سەبارەت بە نرخ و چاودێریکردنی بازاڕی سووتەمەنی دەرکرد.
کەمکردنەوەی نرخەکان بەپێی فەرمانی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان (ژمارە ١٧٧٣)،
بڕیاردرا بە دابینکردنی بەنزینی حکومی جۆری “نۆرمال” بە نرخی ٧٥٠ دینار بۆ هەر لیترێک بۆ
هاووڵاتییان. هەروەها جەختکراوەتەوە کە نرخی بەنزینی بازرگانی (تیجاری) نابێت لە
٨٥٠ دینار تێپەڕێت، بە پێچەوانەوە خاوەن وێستگەکان ڕووبەڕووی لێپێچینەوە
دەبنەوە.
پێکهێنانی لیژنەی چاودێری لە لایەکی ترەوە، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، بەپێی
فەرمانی کارگێڕی (ژمارە ١٣٥٠)، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتی دا بۆ بەدواداچوون و کۆنتڕۆڵکردنی نرخ و کوالێتی هەموو جۆرەکانی سووتەمەنی (بەنزین، نەوتی سپی، گازوایل و غازی شل).
ئامانجی بڕیارەکان ئەم هەنگاوانە بۆ ڕێگریکردنە لە قۆرخکاری و گرانکردنی نرخەکان
لەلایەن وێستگە و کۆگاکانی سووتەمەنی لە سنووری پارێزگای هەولێر و دەوروبەری.
لیژنەکان دەسەڵاتی تەواویان پێدراوە بۆ سزادان و داخستنی هەر شوێنێک کە پابەندی
ڕێنماییەکان و نرخە دیاریکراوەکان نەبێت.



