ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM) بەکارهێنانی سندوقی گەشەپێدانی کار بۆ ئافرەتان (EDF-W) لە شاری هەولێر ڕادەگەیەنێت
. ئەم بەرنامەیە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ پشتگیریکردن و فراوانکردنی پڕۆژە و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان.
ئا لەم خاڵانەی خوارەوەدا بە کورتی بەشە سەرەکییەکان بزانن:
١. ناوەڕۆکی پڕۆژەکە چییە؟
ئەم بەرنامەیە هاوکارییەکی دارایی بەخششە (یان قەرزی بێ سوود و بێ گەڕانەوە) بۆ پشتگیریکردن و فراوانکردنی کار و بزنسە بچووک و مامناوەندەکان لە شاری هەولێر.
- بڕی هاوکاری دارایی: لە نێوان ٦,٥٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی تا ٣٩,٠٠٠,٠٠٠ دیناری عێراقی دەبێت (لە حاڵەتی زۆر تایبەتدا بڕی زیاتر پەسەند دەکرێت).
- کاتی تۆمارکردن: لە ٢٠٢٦/٨/٢ دەست پێدەکات تا ٢٠٢٦/٩/١٠ بەردەوام دەبێت.
٢. کێ دەتوانێت سوودمەند بێت؟ (شایستەبوون)
ئەم هاوکارییە بە پلەی یەکەم بۆ ئافرەتان و بزنسە تایبەتەکان تەرخانکراوە:
- خاوەن کارەکە: پێویستە ئافرەتێکی عێراقی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی بزنسەکەی بکات.
- جۆری بزنسەکە:
- پڕۆژەی تازە دامەزراو (کەمتر له ١ ساڵ): پێویستە خاوەن کارەکە ڕاهێنانی کارسازی/پڕۆژەسازی لە ڕێکخراو یان دامەزراوە باوەڕپێکراوەکان وەرگرتبێت و نموونەیەکی سەرەتایی کارای هەبێت.
- پڕۆژەی کارا (زیاتر له ١ ساڵ): پێویستە لانی کەم ١ کرێکاری هەبێت و فرۆش یان داهاتی ڕاستەقینەی سەلمێندراوی هەبێت.
- تێبینی تایبەت: پڕۆژەی پیاوان کە زۆرینەی کرێکارەکانیان ئافرەتن، یان ئەو پڕۆژانەی لەلایەن ئاوارانەی ناوخۆیی، گەڕاوەکان، یان کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەدەبرێن، هاندەدرێن داواکاری پێشکەش بکەن.
⚠️ تێبینی (بزنسە بێبەشەکان): ئەو پڕۆژانەی لەم بوارانەدا کار دەکەن هاوکاری ناکرێن: شتومەکی سەربازی/چەک، پلاستیکی یەکجار بەکارهێنراو، ماددە زیانبەخشەکان (کحول، تووتن، شیشه)، ئامێر و پێداویستی پزیشکی، و مولیدە.
٣. چۆن دەتوانین سوودمەند بین؟ (ڕێگەی پێشکەشکردن)
پڕۆسەکە لە ٦ قۆناغ پێکدێت (تۆمارکردن، پشتڕاستکردنەوە، سەردانی لیژنە، دانوستان و گرێبەست):
- تۆمارکردنی سەرەتایی: لە ڕێگەی سکانکردنی QR Codeی سەر فۆرمەکە یان سەردانیکردنی ڕاستەوخۆی ئەم لینکە:👉 bit.ly/EDFWEBL26
- پڕکردنەوەی بڕی داواکراو و پلان: پێویستە پلانێکی ڕوون و دروست بۆ فراوانکردنی کارەکەت و ڕەخساندنی هەلی کاری نوێ (لانی کەم بۆ ١٢ مانگ) پێشکەش بکەیت.
- پەیوەندیکردن: ئەگەر پڕۆژەکەت هەڵبژێردرا، کارمەندانی IOM لە ڕێگەی پەیوەندی تەلەفۆنی یان کورتهنامەوە پەیوەندیت پێوە دەکەن.
📞 بۆ زانیاری زیاتر و پەیوەندی (لە کاتی دەوامی فەرمی):
- ژمارەکان:
07507107081|07504929140|07725470840|07504299331|07517844347 - هێڵی بەلاش (بێبەرامبەر):
80012525 - ماڵپەڕی فەرمی: edf.iom.int

