ئەربیل لایف – هەولێر
بڕیارە سبەی چوارشەممە، یەکەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی (HOSPEX 2026) تایبەت بە کەرتی میوانداری لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بکرێتەوە.
ئەم پێشانگایە کە لەلایەن کۆمپانیای (ڕادنوور -Radnoor)ەوە ڕێک خراوە، ئامانج لێی کۆکردنەوەی دابینکەران، بەرهەمهێنەران و خاوەنکارانی کەرتی چێشتخانە، هۆتێل و میواندارییە لە یەک شوێندا؛ بەو پێیەی میوانداری تەنها خزمەتگوزاری نییە، بەڵکو یەکەمین و گرنگترین ئەزموونە کە پێشکەش بە میوانان دەکرێت.
مەراسیمی کردنەوەی پێشانگاکە سبەی (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦) کاتژمێر ١١:٠٠ی پێش نیوەڕۆ دەست پێ دەکات، و بۆ ماوەی چوار ڕۆژ تاوەکو (١٧ی تشرینی یەکەم) بەردەوام دەبێت. هەروەها سەردانیکەران دەتوانن ڕۆژانە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تاوەکو ٧:٠٠ی ئێوارە سەردانی بکەن.
ئەم ڕووداوە دەرفەتێکی زێڕینە بۆ دروستکردنی ناوی بازرگانیی نوێ، گەشەپێدانی پڕۆژەکان و دۆزینەوەی دەرفەت و هاوبەشییە بازرگانییەکان. لە پێشانگاکەدا نوێترین کەلوپەل و پێداویستییەکانی هۆتێل، پێشکەوتووترین ئامێرەکانی چێشتخانە و وردترین پێداویستییەکانی ناوماڵ و ڕازاندنەوە نمایش دەکرێن.

