بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر، هۆشداری دەداتە شۆفێران لە ئەگەری شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە قوڕ یان دەستکاریکردنی ژمارەکان رووبەرووی یاسا دەکرێنەوە.
ئەمرۆ پێنجشەممە 2024.4.11 بەڕێوەبەراتیی هاتووچۆی هەولێر، راگەیێنراوێکی بڵاو کردووەتەوە و رایگەیاند: “هەر شوفێرێک دەستکاری تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەی بکات، بیچەمێنێتەوە، دەستکاری ژمارەکان بکات، بە قوڕ یان هەر ماددەیەکی دیکە بیشارێتەوە، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێ و دەدرێتە دادگا.”
لە راگەیێنراوەکەدا هاتووە، ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە لە کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی ناتانپارێزێ بەڵکو “تاوانێکی دیکەش ئەنجام دەدەن” رووبەرووی سزای یاسایی توند دەبنەوە.