نەخۆشی شەکرە، یەکێکە لە نەخۆشیە مەترسیدارەکان کە ناسراوە بە بکوژە بێدەنگەکە و درێژخایەنە و تا کۆتایی تەمەن دەمێنێتەوە، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی کلوکۆزەوە لە خوێندا یان کەمی هۆڕۆمۆنی ئەنسۆلین تووشی نەخۆشی شەکرە دەبین، دواجاریش زیان بە خوێن بەرەکان و دڵت دەگەیەنێت.
نیشانەکانی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارە گرنگە، چونکە هەندێک کات نیشانەکانی نادیارە و نەخۆش هەستی پێناکات تا زوو سەردانی پزیشک بکات و چارەسەر وەربگرێت.
پێویستە لایەنی کەم کەمێک شارەزایت لە نیشانەکانی نەخۆشی شەکرە هەبێت:
1-میزکردن بە شێوەیەکی زۆر، گومانی تێدانیە کە بوونی هەوکردن لە میزەڵداندا دەبێتە هۆی میزکردنی زۆر، بەڵام ڕەنگە ئەم هەوکردنە بەهۆی نەخۆشی شەکرەوە بێت، چونکە لەش هەوڵدەدات ڕزگاری بێت لە کلوکۆزی نابەکارهێنراو.
2-هەستکردن بە تینوێتی زۆر، بەهۆی میزکردنی زۆرەوە.
3-وشکبوونەوەی دەم بەشێوەیەکی زۆر نیشانەیە بۆ نەخۆشی مەترسیدار، بەتەنها هێمانییە بۆ وشکبوونەوەی لەش، ڕەنگە تووشی شەکرەی خوێن بووبیت لە جۆری دوو، لەهەمان کاتدا زیان بە ددان و زمان دەگەیەنێت.
4- نەخۆش زوو زوو برسی دەبێت، چونکە بەرز بوونەوە یان نزمبوونەوەی شەکری خوێن زیان بە لەش دەگەیەنێت، دەبێتە هۆی ئەوەی نەخۆش برسی بێت و زیاتر ئارەزووی خواردن بکات.
5-زوو ماندووبوون و هەست کردن بە بێزاری و کەم خەوتن بەهۆی زۆر میزکردنی شەوانەوە، تووشبوون بە دڵەڕاوکێ.
6-توانای سەرنجدان و بینینی ئاستی چاوەکانت کەم دەبێتەوە، ئەمەش یەکێکە لە مەترسیدارترین نیشانەکان.
7-ئەو کەسانەی تووشی شەکرەی خوێن دەبن، لەهەمانکاتدا تووشی هەوکردنی چەند ئەندامێکی لەشیان دەبن وەک پێست یان میزەڵدان یان ئەندامی زاوزێ.
8-ڕەنگە هەندێک کات هەست بە سڕبوونی هەندێک ئەندامی لەشت بکەیت، بەهۆی کاریگەری شەکرە لەسەر مێشک.
9-دابەزینی کێش بەشێوەیەکی زۆر ،بەهۆی تێکچوونی تواناکانی لەش لە بەرهەمهێنانی ئەنسۆلیندا.
10-ئەو کەسانەی تووشی شەکرە دەبن، برینەکانیان درەنگ چارەسەر دەبێت، بەتایبەتی تووشبووانی جۆری دوو، پێویستە ئاگاداری هەمو ئەو خۆراکانە بن کەدەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی.
توشبووانی نەخۆشی شەکرە پێویستە بە باشی لە حاڵەتەکەیان تێبگەن و رێنماییەکانی پزیشک رەچاوبکەن، بە پێچەوانەوە دەنا نەخۆشییەکە کاریگەری سلبی لەسەر تەندروستییان دەبێت