تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

بڕیارە ئەمڕۆ وەرزی نوێی خولی ئەستێرەکانی عێراق لۆ وەرزی 2025 – 2026 دەستپێبکات و یانەی هەولێریش بە بەرگێکی تەواو جیاواز دەچێتە نێو ڕکابەری خولەکەوە.

هەولێر لە وەرزی نوێدا، گۆڕانکاری سەرەتاپای لە دەستەی کارگێڕی و تەنانەت یاریزانانیش کردووە، دوای ئەوەی لە ماوەی ڕابردوو هەڵبژاردن لۆ دەستنیشانکردنی دەستەی نوێی کارگێڕی کرا، هاوکات دکتۆر سەفین یاسین وەک سەرۆکی یانەکە دیارییکرا بێ ئەوەی لە هەڵبژاردنەکان بەشداریی بکات و لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراقیش پەسەند کرا، هاوکات، سێ بەشی یاریزانانی یانەکە ماڵئاواییان کرد و یاریزانی نوێ و پیشەگەر گواسترانەوە تیپەکە، بەسەرپەرشتی ڕاهێنەری بە ئەزموونی عێراقی باسم قاسم.

هەولێر بە سەرەتایەکی ئەستەم دەستپێدەکات، چونکە یاریگەکەی لە ژێر نۆژەنکردنەوەدایە و پێدەچێت تا چەن یارییەک بەم شێوەیە ببێت، ئەمەش وادەکات یاریگەی جێگرەوە دەستنیشان بکات تا ئەو کاتەی یاریگەکەی ئامادە دەبێت، بۆ ئەم مەبەستە، یاریگەی یانەی دهۆک دەستنیشانکرا.

یانەی قەڵاو منارە، لۆ وەرزی نوێ، گرێبەستی لەگەڵ چەند یاریزانێکی پیشەگەر واژوو کردووە،هاوکات ژمارەیەک لە یاریزانی ناوخۆی عێراق گواستۆتەوە ڕیزەکانی، ئەمە لە کاتێکدایە، یانەکە درێسی نوێی خۆی بۆ ئەم وەرزە ئاشکرا کرد.

بڕیارە ڕۆژی دووشەممە، کاتژمێر 08:30 شەو، هەولێر لە یەکەم یارییدا، لە یاریگەی دهۆک( یاریگەی خۆی) میوانداری لە یانەی نەجەف بکات.

Exit mobile version