ههولێر، کوردستان – زانکۆی سهلاحهدین-ههولێر، ههنگاوێکی گرنگی نا به کردنهوهی لقێکی نوێی زانستی به ناوی (بۆماوهزانی گهردی – Molecular Genetics) له بهشی بایۆلۆجی، کۆلێژی زانست، بڕیاره له ساڵی خوێندنی (2025-2026)هوه قوتابییان وهربگیرێن. سامان عەبدوڵڵا، بهڕێوهبهری ڕاگهیاندنی زانکۆی سهلاحهدین، بە ئەربیل لایفی ڕاگهیاند که کردنهوهی ئهم لقه نوێیه خزمهتێکی گهوره بهکەرتی پهروهرده و بازاڕی کار دهگهیهنێت. بههۆی پێشکهوتنی خێرای بواری بۆماوهزانی گهردی له جیهاندا و ههروهها کردنهوهی چهندین تاقیگهی پێشکهوتوو له شارهکانی ههرێمیکوردستان، پێویستییهکی زۆر به دهرچووانی ئهم بواره ههیه بۆ دۆزینهوهی ههلی کار. پرۆگرامی خوێندنی ئهم لقه نوێیه به پشتبهستن به پرۆگرامهکانی زانکۆ پێشکهوتووهکانی جیهان ئاماده کراوه، به مهبهستی دابینکردنیخوێندنێکی کوالیتی بهرز و گونجاو لهگهڵ ستاندارده جیهانییهکان. بۆماوهزانی گهردی ئێستا وهک بهردی بناغهی زانستی زیندووهزانی هاوچهرخ سهیر دهکرێت و ڕۆڵێکی باڵای ههیه له دهستنیشانکردنینهخۆشییهکانی وهکو شێرپهنجه، ئۆتیزم، و چهندان نهخۆشی دیکه. ئهم ههنگاوهی زانکۆی سهلاحهدین به کردنهوهی لقی بۆماوهزانی گهردی، داهاتوویهکی گهش بۆ قوتابییانی کوردستان و پهرهپێدانی بواریزانستی له ههرێم دهستهبهر دهکات.
بەشی: زانکۆی سەلاحەدین
زانکۆی سەلاحەدین لە هەولێر، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشێکی نوێی بەناوی “مامۆستای پۆل” کردەوە، کە لە ساڵی خوێندنی٢٠٢٥-٢٠٢٦ دەست بە وەرگرتنی خوێندکار دەکات. ئەم هەواڵە لەلایەن سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدینەوە بە”ئەربیل لایف” ڕاگەیەندرا، ماوەی خوێندن چوار ساڵە و بەپێی پڕۆسەی بۆڵۆنا، خوێندن ڕێکخراوە. ڕاهێنانی کردەیی:وەرزی هەشتەم (دووەمی قۆناغی چوار) تەرخانکراوە بۆ ڕاهێنانی کردەیی لە قوتابخانەکاندا، کە دەرفەتێکی باش دەداتبە خوێندکاران بۆ فێربوونی پراکتیکی. بازاڕی کار:ئامادەکردنی کادیرانی پەروەردەییە بۆ قوتابخانە حکوومی و ئەهلییەکان، بەتایبەت بۆ وانەوتنەوەی سەرجەم بابەتەکانی بازنەییەکەمی خوێندنی بنەڕەتی (پۆلەکانی یەک، دوو، سێ). واتە مامۆستای پۆل لەگەڵ هەمان پۆل لە پۆلی یەکەوە تا سێیەم دەمێنێتەوە و سەرجەموانەکانیان پێ دەڵێتەوە. بڕوانامە و خوێندنی باڵا:دەرچووان بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەدەست دەهێنن و دەتوانن خوێندنی باڵا لە بوارەکانی ڕێگاکانی وانەوتنەوە،بەڕێوەبردنی پەروەردەیی، پڕۆگرامی خوێندن، و تەکنیکی پەروەردەییدا تەواو بکەن. ئەم بەشە نوێیە بە ئامانجی پڕکردنەوەی پێویستییەکانی بازاڕی کار و پێگەیاندنی کادیری پەروەردەیی لێهاتوو کراوەتەوە.
هەولێر، ئەربیل لایف – زانکۆی سەلاحەدین پلانی وەرگرتنی ١٠٣٥٨ دەرچووی پۆلی ١٢ـی هەیە بۆ ساڵی نوێی خوێندن. ئەمڕۆ سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند کە زانکۆکە داوای وەرگرتنی ئەم ژمارەیەخوێندکارەی کردووە. لەم ژمارەیەدا، ٤٢٥ خوێندکاری نێودەوڵەتی وەردەگیرێن، کە نیشانەی بایەخدانی زانکۆکەیە بە پەرەپێدانی پەیوەندییە ئەکادیمییەنێودەوڵەتییەکان. هەروەها، سامان عەبدوڵڵا ئاماژەی بەوەدا کە ٨٣٧ خوێندکار لە زانکۆ جیاوازەکانی کوردستانەوە داوای گواستنەوەیان بۆ زانکۆیسەلاحەدین کردووە و داواکانیان پەسەند کراون. ئەمەش دەریدەخات کە زانکۆی سەلاحەدین وەک ناوەندێکی گرنگی خوێندن لە هەرێمیکوردستان سەیر دەکرێت. پلانەکانی وەرگرتن لە کاتێکدایە کە ساڵی نوێی خوێندن نزیک دەبێتەوە و خوێندکاران چاوەڕوانی دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی خوێندنن.
هەولێر، “ئەربیل لایف” – ئەمڕۆ سێشەممە، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، پ.د. کامەران یونس محەممەدئەمین، سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین، پێشوازی لە سێ قوتابی کۆلێژی ئەندازیاری کرد کە بڕیارە لە…
هەولێر، 22ی ئەیلوولی 2025 – لە هەنگاوێکی گرنگدا بۆ پەرەپێدانی سێکتەری تەکنەلۆجیا لە هەرێمی کوردستان، زانکۆی سەلاحەدین بە فەرمانی وەزارەت و زانکۆ، کۆلێژێکی نوێی بە ناوی…
هەولێر، ئەربیل لایف: لە پێناو ڕێکخستنەوەی زیاتر و پاراستنی فەزای ئەکادیمی، زانکۆی سەلاحەدین بە بڕیارێکی نوێ، سەردانیکردنی میوان و هاوڕێی بۆ هۆڵەکانی گفتوگۆی زانستی (ماستەر و…
زانکۆی سەلاحەدین بەشێكی نوێی بە ناونیشانی “ وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی “کردەوە سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند، بەشی ” وتارخوێنی و ڕاگەیاندنی ئاینیی” لەسەرڕاسپارەدەی “ پ.د.کامەران یونس محمد ئەمین” سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین و بە فەرمانی زانكۆیی ژمارە (7768) لە 14/5/2005 ئاماژە بۆ نوسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ژمارە: (8220) لە رێكەوتی: (27/4/2025) كرایەوە. لەم بەشە جەخت دەكرێتەوە لە سەر ئامادەكردن و ڕاهێنانی وتاربێژی سەركەوتوو لە گوتاری ئایینی و شارەزا لە ڕاگەیاندن بە جۆرێكپارێزگاری لە برایەتی و پێكەوەژیان لە نێو كۆمەڵگە و دەزگاكانی ڕاگەیاندن بکات. تێكەڵكردنی گوتار و وتاری ئایینی بە ڕاگەیاندن هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لە ئێستادا تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە شێوەیەكی گشتیپەیوەندی پتەویان هەیە لە گەڵ وتاری ئاینی و وتاری ڕۆژی هەینی هەیە و گرنگە مامۆستای ئایینی ئاشنا بێت بە ڕاگەیاندن و چۆنییەتیكاركرن لە گەڵی و خۆپاراستن لە هەواڵی نادروست و كاریگەربوون بە سایتە ساختەكان. لە ئێستادا كەسانێكی ناشارەزا لە ئایین و دوور لە پسپۆریەكانی زانستە ئیسلامیەكان لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن بەرنامەی ئایینی پێشكەشدەكەن، یان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گوتاری ئاینی ئاڕاستە دەكەن، ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر تاك و كۆمەڵگە دروست دەكات، ئەمبەشە زانستییە دەكرێت وەك بەشێك لە چارەسەر بۆ ئەم كێشانە تەماشا بكرێت. ئەم بەشە زانستییە هەموو ئەم بابەتانە و زیاتریش لەخۆ دەگرێت بۆ دواڕۆژێكی پڕشنگدار لە گوتاری ئاینی لە هەرێمی كوردستان. مهرجهكانى وهرگرتن له بهشى” وتارخوێنى و ڕاگهياندنى ئايينى”له كۆلێژى زانسته ئيسلامهكان پێشكهشكردن بۆ ههردوو ڕهگهزى (نێر) و (مێ) دهبێت. دهرچووانى لقهكانى (وێژهيى و زانستى و ئامادهيى ئايينى و پهيمانگاى ئهزههر و پهيمانگاى پێش نوێژ و ووتار خوێنى) مافى پێشكهشكردنيان ههيه. نابێت له (30) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى ڕاستهوخۆ، له (40) ساڵ زياتر بێت بۆ خوێندنى پاڕاڵێل. ڕيژهى( 40 %) بۆ دهرچووانى لقهكانى (وێژهيى و زانستى) بێت. ڕێژهى ( 60 %) بۆ دهرچووانى لقى ئاينى و پهيمانگاى پێش نوێژ و وتارخوێنى بێت. پێشكهشكردنى له رێگهى وهرگرتنى فۆڕم دهبێت له تۆمارى كۆلێژ بهدهست دهكهوێت قوتابى دهبێت سهردانى كۆلێژى زانستهئيسلاميهكانبکات. مهرجه قوتابى پێشكهشكار له تاقيكردنهوه وچاوپێكهوتن دهربچێت و پێشكهشكارانى لقهكانى وێژهيى و زانستى دهبێت زانكۆڵاينيش پڕبكهنهوه. قوتابى دهبێت فۆڕمى وهرگرتن له ماوهى سێ رۆژ بگهڕێنيتهوه بۆ كۆلێژ. دواكات بۆ پێشكهشكردن 10/8/2025 دهبێـت. ئهنجامدانى چاوپێكهوتن له 12/8/2025 رۆژى سێشهممه له كات ژمێر (9) بهيانى ئهنجام دهدرێت. ئهنجامدانى تاقيكردنهوه له 13/8/2025 رۆژى چوارشهممه له كاتژمێر (10) بهيانى ئهنجام دهدرێت.…
زانکۆی سەڵاحەدین بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ ـ ٢٠٢٦، “ ٤٢٥ “ کورسی بەکالۆریۆسی خۆڕایی پێشکەشی قوتابییانی نێودەوڵەتیکردووە. سامان عەبدوڵلا بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئەربیل لایفی ڕاگەیاند؛ لەسەر ڕاسپاردەی ‘ پ.د.کامەران یونسمحمدئەمین’ سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین و ئەنجوومەنی زانکۆ، “ ٤٢٥ “ کورسی خوێندن لە زانکۆی سەڵاحەدین پێشکەش بە قوتابییانیوڵاتانی دەرەوە کراوە بە مەبەستی زیاتر ئاشنابوون بە قوتابییانی نێودەوڵەتی و بەرەپێشچوونی زانکۆ. زانکۆی سەڵاحەدین وەک دێرینترین و گەورەترین زانکۆی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە پڕۆگرامی ئاڵوگۆڕی قوتابییان و مامۆستایان. لەم بارەیەوە دوو قوتابی داواکارییان بۆ ئەم سکۆلەرشیپە پێشکەشکردووە. زانکۆی سەلاحەدین لە ١٦ کۆلێژ و ٩٥ بەشی ئەکادیمی پێکدێت، ژمارەی قوتابییانی بەرایی ٢٥٠٠٠ قوتابییە، ژمارەی قوتابییانی خوێندنیباڵا “ دکتۆرا، ماستەر، دبلۆمی باڵا ٢٠٠٠ قوتابییە.
لە زانکۆی سەلاحەدین ساڵانە رێژەی دەرچوون زیاد دەکات لە نێوان ساڵی ٢٠٢٣ تاکو ٢٠٢٤ دا ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا بەرێوبەری راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدین، بە ئەربیل لایفی رایگەیاند: لە ساڵی ٢٠٢٣ بە نزیکەی ٤٦٢٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین لە خولی٤٢ــەمین ئاهەنگی دەرچوونییان بۆ کراوە دەرچوونە. لە ساڵی ٢٠٢٤ دا لە ڕێککەوتی ۱۱ـی ۱٠ـی۲٠۲٤ ئاهەنگی دەرچوون لە یاریگای شەهید فڕەنسۆ هەریری ئەنجام درا کە خولی ٤٣ـە مین بوو نزیکەی ٥٦٠٠ قوتابی لە زانکۆی سەلاحەدین دەرچوونە. لە نێوان ئەو دوو ساڵدا رێژەی دەرچوانی زانکۆی سەلاحەدین زیادی کردووە کە نزیکەی ٩٨٠ قوتابی زیادی کردووە. سامان عەبدوڵڵا جەختی لەوە کردەوە کە بۆ ئەم ساڵ رێژەی دەرچوون لە زانکۆی سەلاحەدین دیاری نییە چونکە تاوەکوو ئێستا قوتابییەکان تاقیکردنەوەیان ئەمجام نەداوە. وا بڕیارە لە ناو مانگی ١٠ی ٢٠٢٥ــی ئەم ساڵ کە خولی ٤٤ــەمینە ئاهەنگی دەرچوون بۆ قوتابییانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام بدرێت. کە هەموو کۆلێژەکانی زانکۆی سەلاحەدین لە خۆدەگرێت. زانکۆی سەلاحەدین دێرینترین زانکۆیە لە باشووری کوردستاندا کە کامپی زانکۆکە ئێستا لە شاری ھەولێری پایتەختی ھەرێمی کوردستانە،ئەم زانکۆیە یەکەم جار لە شاری سلێمانی لە ساڵی ١٩٦٨ دامەزرا، بەڵام لە ساڵی ١٩٨١ گواسترایەوە بۆ شاری ھەولێر. زانکۆی سەلاحەدین ئەندامە لە کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی زانکۆکان، تاوەکوو ٢٠٠٥ کۆلێژە پزیشکییەکانی ھەولێر لەو زانکۆیە بوون، بەڵام لەوساڵەوە زانکۆی پزیشکیی ھەولێر لێی جیابووەوە. جۆری خوێندن لە زانکۆکەدا خۆڕایییە بەوەی زانکۆیەکی حکوومییە. ئێستا دکتۆر کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدینە.
بەپێی ڕیزبەندی نێودەوڵەتى بۆ ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان؛ زانکۆی سەڵاحەدین – هەولێر، پێشەنگی زانکۆکانی کوردستانە. لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (University Ranking by Academy Performance)، کە…
