تۆڕی سۆشیال میدیایی ئەربیل لایف

سۆران- ئەربیل لایف

ڕۆژی شەممە، ٢ی ئابی ٢٠٢٥، لە شاری سۆران، سمینارێکی هۆشیاری لەژێر ناوی “پێشکەوتن و زانست لە پێناو کۆمەڵگایەکی هۆشیار” سەبارەت بە ژیریی دەستکرد بەڕێوەچوو.

سمینارەکە لەلایەن ڕاوێژکار و ڕاهێنەری بواری ژیریی دەستکرد، “رێباز ئەحمەد-بازۆ”، پێشکەشکرا و تێیدا تیشک خرایە سەر دوایین پێشهات و کاریگەرییەکانی ژیریی دەستکرد لەسەر بوارە جیاجیاکانی ژیان.

ئەم چالاکییە درێژکراوەی زنجیرە سیمینارەکانی ئەربیل لایفە لە ساڵی ٢٠٢٥, ئەمە دووەم سیمیناری تۆری سۆشیال میدیای ئەربیل لایف کە هەماهەنگی خانەی فەرهەنگی شین” لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕێکخرابوو.

Exit mobile version