ئەربیل لایف || زێرەڤان عبداللە
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١ی ١٠ی ٢٠٢٥ ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەواییدا ڕایگەیاند، سبەی دەستبەدابەشکردنی نەوتی ماڵان دەکرێت کە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکان دەستپێدەکات دواتر دەگاتە ناوەندی شارەکان.
پارێزگاری هەولێر گووتی: هەموو ئامادەکاریەکمان تەواوکردووە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان کە خشتەیەکی دروست دانراوە کە بەخێرایی و بە دادپەروەرانە نەوت بەسەر هاوڵاتیان دابەشبکرێت.
ئومێد خۆشناو گووتی: بۆ کار ئاسانی هاوڵاتیان ئێستا لە قۆناغی کۆتایین لە سیستەمێکی ئەلیکترۆنی لە سنووری پارێزگاری هەولێر کە هاوڵاتیان دەبنە خاوەن کارتێکی ئەلیکترۆنی کە پەیوەندیدارە بە بابەتی سووتەمەنی وەک نەوت و غاز و دەکرێت لە ئایندەدا بۆ کۆبۆنی بەنزینیش بەکاربێت. کە هاوڵاتیان دەتوانن بەم کارتە ئەلیکترۆنیە نەوت وەربگرن.