ئەربیل لایف – هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، ڕۆژی شەممە ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناو سەنتەری شاری هەولێر دەست پێدەکات و سەرەتاش گەڕەکە کەم دەرامەتەکان دەگرێتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پرۆسەکە بە دیاریکراوی لە بنکەی ٢٠٧ (بەنزینخانەی گەل) دەست پێدەکات. لەم قۆناغەدا بڕی ١٥ ملیۆن لیتر نەوت تەرخانکراوە و نرخی هەر ١٠٠ لیترێک بە ٣١ هەزار دینار دیاری کراوە.
سەبارەت بە میکانیزمی وەرگرتنەکە، بەڕێوەبەرایەتییەکە ڕوونی کردۆتەوە کە دابەشکردن تەنها لە ڕێگای کارتی ئەلیکتڕۆنی سوتەمەنی دەبێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای مانگی ١٠ی ساڵی ٢٠٢٥ـەوە دابەشکردنی نەوت لە دەرەوەی شار دەستی پێکردبوو، بڕیارە لەگەڵ گەیشتنی بڕی سووتەمەنی زیاتر، پرۆسەکە تەواوی گەڕەکەکانی شاری هەولێر بگرێتەوە.
ئامادەکردنی: عەبدڵڵا زرار

